ڕاپەڕینی خەڵکی بەلوچستان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خەڵکی شارە جیاجیاکانی سیستان و بەلوچستان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاپەڕین

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ خەڵکی بەلووچ لە دوای نوێژی هەینی ڕژانە شەقامەکان و بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد گردبوونەوە، دروشمی پشتیوانی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دروشمی دژ بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەوتەوە.
خۆپیشاندانی خەڵکی چابەهار و خاش و زاهیدان بەردەوامی هەیە و لە شەقامەکاندا ڕاپەڕیون و لەگەڵ شەرمەزارکردنی کوشتنی خەڵک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دروشمی "کورد و بەلوچ براین"، "کوردستان چاو و ڕووناکی زاهیدان" و "کوردستان تەنیا نییە" دەڵێنەوە.