ئۆسکار دوای نیو سەدە داوای لێبوردن لە هەڵوێستێکی ڕەگەزپەرستانەی خۆی دەکات

مۆزەخانەی ئەکادیمیای ئۆسکار ئاهەنگێکی داوای لێبوردن و گفتوگۆی لەگەڵ ساچین لیتل فدر لە ١٧ی ئەیلولدا ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای نیو سەدە لە هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستی و سووکایەتی کردنی ئەکادیمیای ئۆسکار بەرامبەر بە ساچین لیتل فدر، ئەکادیمیا داوای لێبوردنی لەم ئەکتەرە ڕەسەنە کرد و بەرواری ١٧ی ئەیلولیان دیاریکرد بۆ گێڕانی ئاهەنگ.

 

ئەم داوای لێبوردنە بە فەرمی لە ئاهەنگێکدا دەردەبڕدرێت. هەندێک لەو بەرنامانەی کە پێشکەش دەکرێن بریتین لە ڕێزگرتن لە خاکی ڤێرجینیا کارمێلۆ، خوێندنەوەی نامەی داوای لێبوردنەکەی ئەکادیمیا، نمایشی هیندییە ڕەسەنەکان.

 

لە ساڵی ١٩٧٣ ساچین لیتل فدر کە ئەندامی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە بوو، بووە یەکەم ژنە ڕەسەنی ئەمریکی کە نوێنەرایەتی مارلۆن براندۆ بکات لەسەر شانۆ لە ئاهەنگی ئۆسکاردا، ئەو ڕووبەڕووی هەراسانکردن و ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانەی بینەران بووەوە بە دەربڕینی تێبینییەکانی مارلۆن براندۆ (براوەی خەڵاتی باشترین پیاو) لە وەرنەگرتنی خەڵاتەکە.

 

ئەکادیمیای ئۆسکار لە بەشێک لە نامەی داوای لێبوردنەکەیدا بۆ ساچین نووسیویەتی: لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٧٣ لەسەر شانۆی ئۆسکار وەستابوویت بۆ ئەوەی بەناوی مارلۆن براندۆوە وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار ڕەت بکەیتەوە، لێدوانێکی بەهێزت دا وەک ڕێزلێنانێک لە چەواشەکاری و خراپ مامەڵەکردنی پیشەسازی فیلم لەگەڵ ڕەسەنەکانی ئەمریکا، بەردەوام بوویت لە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ڕێزگرتن و گرنگی مرۆڤ کەرامەت بۆ ئێمە بیری دەخەینەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی ئۆسکاردا، بە ئاماژەدان بەو هەراسانکارییەی کە ساچین بەهۆی ئەم لێدوانەوە تووشی بووە، باس لەوە کراوە: ئەو هەراسانکردنەی کە تووشی بوویت بێ پاساو بوو، بارگرانی سۆزداریت و تێچووی پیشەکەت لە پیشەسازییەکەماندا جێگرەوەی نییە. بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو ئازایەتیەی کە نیشانت دەدا بێ ئاگاداری مایەوە. بۆ ئەمەش داوای لێبوردن و سوپاسێکی دڵسۆزانە دەکەین.