پۆلیس هێرشی کردەسەر دایکانی شەممە و چەندانیان دەستگیرکرد
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر دایکانی شەممە، کە بۆ پرسیارکرد لە چارەنووسی کەسوکارە وبووەکانیان و داواکردنی بە سزاگەیاندنی بکوژان لە گۆرەپانی گالاتاسەرای کۆببوونەوە، زۆرێک لە بەشداربووانی چالاکییەکەش دەستگیرکران.
ئیستەنبوڵ
دایکانی شەممە لە هەفتەی ٩٠٠یەمدا لە گۆڕەپانی گالاتاسەرای کۆبوونەوە تا پرسیار لە چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێنبووەکانیان بکەن و داوای بە سزاگەیاندنی بکوژەکانیان بکەن، هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئێرەن کەسکین و ئۆزتورک تورکدۆغان، پەرلەمانتارانی هەدەپە زولیخا گولوم، زەینەل ئۆزەن، پەرلەمانتاری جەهەپە، عەلی شەکەر، پەرلەمانتار ئەحمەد شیک و چەندینی دیکە بەشداری چالاکییەکە بوون.
کۆڵانەکانی دەکەوێتە گۆرەپانەکە گەمارۆ دران
پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە پۆلیس بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە گەمارۆی شەقامی ئیستقلال و مەیدانی گالاتاسەرایان دا، پۆلیس بە بەشداربووانی ڕاگەیاند، لەسەر داوای پارێزگاری بەیئۆغڵو ڕێگە بە دایکانی شەممە نادەن و چالاکی قەدەغەیە، بەشداربووان ڕایانگەیاند کە سەرەڕای ئاستەنگ و ڕێگرییەکان چالاکییەکەیان ئەنجام دەدەن.
پۆلیس ڕێگەی لە چالاکییەکە گرت، کە لە پێشەوە بەشداربووان وێنەی کەسانی بێسەروشوێن و گوڵیان بەدەستەوە بوو، هەروەها پۆلیس زۆر کەسیان دەستبەسەر کرد.