ناوەندی پێنی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی کرد
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ١٦ ڕۆژنامەنووس لە ئامەد دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی پێنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی ١٦ ڕۆژنامەنووسی کوردی کرد کە لە ئامەد دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێویستە تورکیا واز لە بەکارهێنانی یاسای دژە تیرۆر و یاساکانی دیکە بهێنێت کە ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان بکەنە ئامانج و پشتگیری مافی ڕاگەیاندن و وەرگرتنی زانیاری بکەن، لەوانە مافی ئازادی ڕادەربڕین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، سەبارەت بە پرۆسەی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان و بواری یاسایی هاتووە، "پێنی نێودەوڵەتی دەستگیرکردنی ١٦ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لە ئامەد بە توندی شەرمەزار دەکات، کە پێدەچێت بەشێک بێت لە هەوڵێکی سیستماتیک بۆ بێدەنگکردنی میدیای سەربەخۆ، کە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین لە تورکیادا، ئێمە باوەڕمان وایە کە ڕۆژنامەنووسان بە هۆی ئەنجامدانی کارەکانیانەوە سزا دەدرێن، دەبێت دادگاییکردنەکە بە شێوەیەکی داخراو کۆتایی پێبێت و ڕۆژنامەنووسەکە دەستبەجێ ئازاد بکرێن".
ڕێکخراویFIDH -فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی مافی مەدەنیە، لە ١٩٢ ڕێکخراو لە ١١٧ وڵات و ڕێکخراوی جیهانی دژە ئەشکەنجە-OMCT پێکدێت، زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی لە ٩٠ وڵاتەوە هەیە، داوایانکرد ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٨ی حوزەیرانەوە دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن.