چیرۆکی دامەزراندنی قامیشلۆ: سەدەیەک لە فرەکولتووریی

شاری قامیشلۆ کە ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە، ساڵیادی دامەزراندنی بە ئاهەنگێکی گەورە پیرۆز دەکات.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ – قامیشلۆ یەکێکە لە گرینگترین شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە سەر ڕووباری چەچەجێ لە سەر سنووری شاری نیسێبین باکووری کوردستانە. ئەمڕۆ، ناوەندێکی ئابووری و کولتووری گرینگە لە هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستاندا.

 

ئەم شارە لە سەردەمی کارگێڕی فەرەنسا بۆ سووریا دامەزراوە، پلاندانان بۆ دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٢٥ دەستی پێکرد، ساڵی ١٩٢٦ بە ساڵی دامەزراندنی ڕاستەقینەی دادەنرێت، لەگەڵ دروستکردنی بنکە سەربازییەکان و دەستپێکردنی گەشەپێدانی ڕێکخراوەیی شارەکان، چەند ساڵێک دواتر و لە ساڵی ١٩٢٨ وێستگەی شەمەندەفەر کرایەوە، ئەمەش بەشداری کرد لە گەشەکردنی خێرای شارەکە.

 

هۆکاری دامەزراندنی شارەکە ئەوە بوو، لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، دوای دیاریکردنی سنووری نێوان سووریا و تورکیا، نیسێبین کەوتە ناو خاکی تورکیا، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لەو کاتەدا قامیشلۆیان دامەزراند بۆ ئەوەی وەک ناوەندێکی نوێی کارگێڕی و بازرگانی خزمەت بکات، بە سوود وەرگرتن لە شوێنی لەسەر سنوور و هێڵی شەمەندەفەر بۆ بەغدا، لە دیوی سووریا.

 

گەشەسەندنی قامیشلۆ بەو شێوەیە بوو: لە ڕۆژە سەرەتاییەکانیدا، ناوچەیەکی بچووک بوو کە بە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەورە درابوو. دواتر، شەپۆلی کۆچبەران و پەنابەرانی ڕاکێشا، بە تایبەت دوای ئەو ڕووداوانەی کە لە ساڵانی ١٩٢٠کاندا ڕووبەڕووی بووەوە، کردنەوەی وێستگەی شەمەندەفەر بەشداری لە گەشەسەندنی بازرگانی و کشتوکاڵیدا کرد و ئەو کردەیە یەکێک لە گرینگترین شارەکانی پارێزگای حەسەکە، قامیشلۆ بە پێکهاتە جیاوازەکانی دەناسرێت، گەلان وەکو کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری، ئەرمەن، کلدان، ئارام و هەروەها هەندێک پێکهاتەی تریش بە ژمارەیەکی بچووکتر لە قامیشلۆ دەژین.

 

سەرچاوە ئابوورییەکان

سەرچاوە ئابوورییەکانی کە قامیشلۆ پشتیان پێ دەبەستێت، کشتوکاڵ، بە تایبەت گەنم، لۆکە، جۆ و نیسک، هەروەها بازرگانی، لەبەر شوێنە سنوورییەکەی و خزمەتگوزارییەکەی، لە هەمان کاتدا کێڵگە نەوتییەکانی نزیکیش لە ساڵانی ١٩٧٠کانەوە بەشدارییان لە ژیانەوەی ئابووریدا کردووە، ڕەسەنی ناوی قامیشلۆ لەمەوە هاتووە، باوەڕ وایە کە ناوی "قامیشلۆ" لە "قامیشلی" هاتبێت، کە بە واتای قامیش دێت و باس لەو قامیشانە دەکات کە لە ڕابردوودا لە لێوارەکانی ڕووباری چەقچەق زۆر شین دەبوون، شاها هەساری، ژنێکە بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ع فیرۆیە کە بەشێکە لە شاری قامیشلۆ، بەڵام شاها کە تەمەنی لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەیە، لە قامیشلۆ هاوسەرگیری کرد، شا باسی مێژووی قامیشلۆی بۆ پەیامنێری ئاژانسەکەمان کرد.

 

”دەڵێن شام شەکرە بەڵام وڵات شیرینترە”

شاها هەساری ئاماژەی وەدا، کە ئەو نزیکەی ٥٠ ساڵە لە قامیشلۆ دەژیت وتی: من لە گوندێکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووم کە بە عەلی فیرۆیە ناسراوە، لەوێ تەمەنی گەنجیم بەسەر برد تا ئەو کاتەی بەختم هەبوو لە قامیشلۆ هاوسەرگیریم کرد، نزیکەی ٥٠ ساڵە لە قامیشلۆ ژیانێکی ئاسایی دەژیم، بەم ژیانە دڵخۆشم و تا کۆتایی بەردەوام دەبم لە ژیان لە قامیشلۆ، هەروەها دایکی ٤ منداڵم، خەڵکێکی زۆر چوونەتە دەرەوەی وڵات و داوایان لێکردووین بێین، بەڵام ئێمە لێرە لە ژیانمان ڕازین، دەڵێن شام شیرینە، بەڵام وڵات شیرینترە، هیچ شوێنێک بەقەد قامیشلۆی ئێمە جوان نییە.

 

”لە قامیشلۆ چەندین پێکهاتە هەن”

شاها هەساری ئەوەی خستە ڕوو کە قامیشلۆ شارێکی بەرفراوانە و رێگا بۆ گەشەسەندنی ڕۆژانە دەكاتەوە، چەندین دەرفەتی کار بۆ هاوڵاتییان پێشکەش دەکات و وتی: لە قامیشلۆ چەندین پێکهاتە هەن، بەڵێ هەموو پێکهاتەکان وەک خوشک و برای گەلان بەیەکەوە ژیان دەکەن، کاتێک لە سەدەیەکدا شارێکی وەکو قامیشلۆ لەسەر پێی خۆی بمێنێت سەرەڕای هەموو سەختییەکان، کە ڕۆژانە گەشە دەکات و بەرفراوانە، لە سەردەمانی ڕابردوودا قامیشلۆ وەک گوندێک بوو، دەوروبەرەکەی باخچە بوون، لەبەر ئەوەی بە شێوەی گوند بوو، زۆر کەس نەیاندەوت شار، زۆر لەو کەسانەی کە خانوو و باڵەخانەیان لە گوند نەبوو، ڕوویان کردە قامیشلۆ، بۆ ئەوەی بتوانن کار بکەن و ژیانێکی باش بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن، بە هەنگاوی کەم شارەکە ئاوەدانکرایەوە، ئەمڕۆ قامیشلۆ پڕ بووەتەوە و بووە بە شارێکی گەورە.

 

سەرۆکایەتی شارەوانی شاری قامیشلۆ بە ڕاگەیاندراوێک بڵاوی کردەوە کە ئەوان بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی قامیشلۆ ئامادەکاری بۆ ئاهەنگێک دەكات، بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ئاهەنگە پەیامنێری ئاژانسەکە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بێریڤان عومەر، هاوسەرۆکی شارەوانی قامیشلۆ ئەنجام دا.

 

”لە ساڵی ٢٠٢٦دا ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی قامیشلۆ ڕوودەدات”

بێریڤان عومەر ئەوەی خستە ڕوو کە دەیانەوێت لە ساڵی ١٠٠هەمینی دامەزراندنی قامیشلۆدا بە ئاهەنگێک ئەم ڕۆژە پیرۆز بکەن وتی: لە ساڵی ٢٠٢٦دا ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی قامیشلۆ ڕوودەدات، ئێمە ویستمان لەم ڕۆژە مێژوویەدا ئەم شارە دەرخەین، هەروەها ئێمە بەیەکەوە ئەم ١٠٠ ساڵەیە پیرۆز بکەین و بۆ جیهان دەرخەین، لە گوندێکەوە کە چەند ماڵێک بوو، ئەمڕۆ بووە بە شارێک بە سەدان هەزار ماڵ.

 

پیرۆزباییەکی گەورە لەگەڵ خەڵکی قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت

بێریڤان عومەر باسی ئامادەکارییەکانی ئاهەنگەکەی کرد و لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە فیلمێكمان ئامادە کردووە لەسەر مێژووی شارەکە، لە فیلمەکەدا کەسایەتییە مەزنەکانی قامیشلۆ، کەسایەتییە ناسراوەکان، هەروەها ئەو ناوچانەی کە لەگەڵ سەرەتای قامیشلۆدا دروستکراون و تا ئەمڕۆ هەن، پێشکەش دەکرێن، پیرۆزباییەکی گەورە لەگەڵ خەڵکی قامیشلۆ ئەنجام دەدرێت.