چۆن چیرۆکی خەیاڵی کاریگەرییەکانی ئاوارەبوون بەڵگە دەکات و هاندانی خۆڕاگری ژنانە؟

وێژەی هاوچەرخ، لە ڕێگەی ڕۆمان و لێکۆڵینەوە ڕەگەزییەکانەوە، مەیدانێکی مرۆیی جێگرەوە بۆ ڕاپۆرتە دادپەروەرییەکان پێکدەهێنێت، چونکە باجی ڕاستەقینەی جەنگ و ململانێکان تۆمار دەکات، بەدوادواچوون بۆ وردەکارییەکانی ئاوارەیی و پەنابەری دەکات.

ڕابیعە خورەیس

 

جەزائیر – لێکۆڵینەوەکانی ڕەگەز و کۆمەڵناسی ئەدەب ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە خەیاڵی هاوچەرخ بووەتە کەشی چاودێریکردنی تێچووی مرۆیی شەڕ و ململانێکان بە شوێنپێهەڵگرتنی وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە بۆ ژنان و منداڵانی ئاوارەیی و پەناگە، لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ژمارە و داتاکان جەخت لەوە دەکەنەوە، چیرۆکی خەیاڵی ورد دەبێتەوە لە وردەکارییەکانی ئەزموونی مرۆڤ، لەدەستدانی ئاسایش و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییەکان و ئەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕووی ژنان و منداڵانی کچی پەناگەکان دەبنەوە ئاشکرا دەکات.

 

ڕۆمان و بەرهەمە وێژەییەکانی ناوچە عەرەبی و ئەفریقییەکان باس لە ئەزموونەکانی ئاوارەبوون و پەنابەری لە چوارچێوەی جیاوازدا دەکەن، لە کۆنگۆ، نەیجیریا، باشووری سودان و سۆماڵەوە تا سووریا و فەڵەستین، ئەم کارانە تیشک دەخەنە سەر ئەو هەڕەشانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی ژنان و منداڵان دەبنەوە لەو کەشانەی کە زۆرجار تایبەتمەندی و ئاسایشیان نییە، هەروەها بێبەشن لە پێویشتی و ڕووناکی جیاواز، ئەمەش وا دەکات جوڵە لە شەودا یان بەکارهێنانی دامەزراوە هاوبەشەکان ببێتە سەرچاوەیەکی بەردەوامی ترس.

 

کاریگەرییەکانی ئەم بارودۆخانە لە ترسی توندوتیژی یان هەراسانکردن تێدەپەڕێت و هەموو لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانە دەگرێتەوە.

 

گێڕانەوەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ

لە پێشەنگی ئەو بەرهەمانەی کە پەرەیان بە قەیرانەکانی ئاوارەیی و پەنابەری داوە لە ڕوانگەیەکی مرۆییەوە، ڕۆمان و بەرهەمە وێژەییەکانی نووسەرانی کیشوەری ئەفریقا و جیهانی عەرەبی بەدیار دەکەون، لە نێویاندا ڕۆمانی "نیوەی خۆرێکی زەرد" لە نووسینی شیماماندا نغۆزی ئادیتشی، ڕۆماننووسی نایجێری کە پەرە بە کاریگەرییەکانی جەنگی ناوخۆیی نایجێریا دەدات لەسەر ژیانی کەسایەتییەکان، ئەو ترس و لەدەستدان و شڵەژانەی کە هاوشانی بوون.

 

کلیمێنتین وئاماریا، نووسەری ڕواندی لە "ئەو کچەی بۆ مورووەکە پێکەنی"دا گێڕانەوەیەک بۆ ئەزموونی ئاوارەبوونی پێشکەش دەکات وەک منداڵێک بە هاوڕێیەتی برا گەورەکەی لە ڕێگەی حەوت وڵاتی ئەفریقاییەوە، ئامادەیی بە مەترسییەکانی گەشتەکە و ئەزموونی پەنابەری و ئەو شوێنەەوارانە دەدات کە لە ژیانیدا جێیان هێشتووە.

 

لە هەمان کاتدا نادین گۆردیمەر، نووسەری خەڵاتکراو بە خەڵاتی نۆبڵ بۆ وێژە لە بەرهەمەکانیدا، لە نێویاندا "ئەمڕۆ باشترە لە بەیانی"، پەرەی بە کێشەکانی ڕەوەند و پەنابەری سیاسی و ڕۆڵی ژن داوە لە پاراستنی خێزاندا.

 

لە مەیدانی عەرەبیدا، سەمەر یەزبەک، نووسەری سووریا لە ڕۆمانی "پیاسەکەرەکە" و پەڕتووکە بەڵگەنامەیییەکەی "دەروازەکانی زەوی هیچ"دا پەرە بە ئەزموونەکانی جەنگ و ئاوارەیی و کاریگەرییەکانیان لەسەر ژنان دەدات، لە کاتێکدا میرال تەحاوی، نووسەری میسری لە "برۆکلین هایتس" و "ڕۆژانی خۆری پرشنگدار"دا چاودێری ئەزموونی ژنانی کۆچبەر و ئاوارە دەکات و ئەو هەژاری و ترس و پەراوێزخستن و نەمانی ئاسایشەی کە پێیانەوە بەستراوەتەوە.

 

هەروەها سەحەر خەلیفە، نووسەری فەڵەستینی لە بەرهەمە ڕۆمانییەکانیدا، بە تایبەتی "دەروازەی مەیدانەکە"، پەرە بە مێژووی ڕۆژانەی ژن دەدات لە سێبەری داگیرکاری و گەمارۆداندا، ڕۆڵی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە سەختەکان و ساختەکردنی شێوازەکانی خۆڕاگری ڕۆژانە بەدیار دەخات.

 

ئەم گێڕانەوە وێژەییانە لەگەڵ زانیارییە مرۆییەکانی پەیوەست بە ئاوارەییدا یەکدەبڕن، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەربەستکردنی پەنابەران ئاماژە بەوە دەکات، کە ژنان و منداڵانی کچ نزیکەی لە ٥٠٪ی پەنابەران و ئاوارەکانی ناوخۆ و بێ وڵاتنامەکان پێکدەهێنن، لە کاتێکدا کۆمیسیۆنەکە هۆشداری داوە لەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕووی ملیۆنان ژن و منداڵی کچ دەبنەوە بەهۆی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز.

 

تراومای لەبیرکراوی منداڵی

کاریگەرییەکانی ئاوارەیی تەنها لەسەر ژنان ناوەستێت، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ سەر منداڵانیش، ئەوانەی ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی جەنگ، لەدەستدانی ئاسایش و دابڕان لە خوێندن دەبنەوە، ئەمە سەرەڕای فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی هاوڕێی ئەزموونەکانی ئاوارەیین.

 

کارە وێژەییەکانی سەبارەت بە ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستان و سووریا، کاریگەرییەکانی ئاوارەی لە جەنگ لەسەر منداڵان دەگێڕنەوە، ئەوەش لە ڕێگەی نیشاندانی ترس، تێکچوونی دەروونی و هەستی لەدەستدانی ئاسایش، لەگەڵ بارودۆخە گوزەرانییە سەختەکانی کە منداڵان لە کامپەکانی ئاوارەیی و پەنابەریدا تێیدا دەژین.

 

لە ڕۆمانی "پیاسەکە”ی سەمەر یەزبکدا، نووسەر ئەزمونی منداڵ (ڕیما) پێشکەش دەکات و ئەو تێکچوونە دەروونییانەی کە لە چوارچێوەی جەنگ و گەمارۆدا دەناڵێنێت، هەروەها کارەکانی تریش باسی ئەو بابەتە دەکەن کە منداڵان بەرپرسیارێتییەکی گەورەتر لە تەمەنی خۆیان هەڵدەگرن، بەهۆی لەدەستدانی دایک و باوک یان تێکچوونی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، ئەوەش ڕەنگە ببێتە هۆی وازهێنان لە خوێندن و تێوەگلان لە کارە قورس و نائارامەکان.

 

لەو چوارچێوەیەدا، داتاکانی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسێف) ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژمارەی ئەو منداڵانەی بە زۆر ئاوارە بوون بەهۆی ململانێکان و توندوتیژییەوە گەیشتووەتە ٣٦.٥ ملیۆن منداڵ، کە لە نێوانیاندا ١٣.٧ ملیۆن منداڵی پەنابەر و داواکاری پەنابەری و نزیکەی ٢٢.٨ ملیۆن منداڵی ئاوارەی ناوخۆ هەن.

 

کلیمێنتین وئاماریا لە پەرتوکی "ئەو کچەی بۆ مورووەکە پێکەنی"دا، هەروەها ئەو کاریگەرییە دەروونییانە بەدواداچوون دەکات کە بەدوای ڕزگاربووانی ئەزموونی پەنابەری و ئاوارەییدا دەناڵێنن، ئەو شوێنەوارەی کە ئەو ئەزموونە دەتوانێت لە پەیوەندییان بە خۆیان و بەو کۆمەڵگەیانەی کە دواتر تێیدا دەژین بەجێی بهێڵێت.

 

گۆڕینی شایەتحاڵییەکان بۆ تاوانبارکردن

ڕۆڵی وێژە و توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان لە تەنها پێناسەکردنی دەردەسەری تێپەڕ دەبێت، بۆ ئەوەی بگەیتە ئاستی پاراستنی یادەوەری مرۆڤایەتی و بەڵگەدارکردنی ئەو ئەزموونانەی کە ڕەنگە لەو ڕووپۆشانە ون ببن کە تیشک دەخەنە سەر کردە سەربازییەکان، جووڵە سیاسییەکان و ڕێککەوتنەکان.

 

شایەتحاڵییەکانی ژنان و ڕزگاربووان گرنگییەکی تایبەت لەم چوارچێوەیەدا بەدەست دەهێنن، چونکە وردەکارییەکانی توندوتیژی، ئاوارەیی و ژیانی ڕۆژانە لە کاتی جەنگدا دەگوازنەوە، ماددەیەک دابین دەکەن کە لایەنە دادپەروەرییەکان دەتوەن بۆ بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان پشتی پێ ببەستن.

 

لە سودانیش، دەستە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و دادپەروەرییەکان کاردەکەن لەسەر بەڵگەدارکددنی ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر ژنان دەکرێن لە چوارچێوەی ململانێکاندا، ئەوەش لە ڕێگەی ڕاپۆرت و شیکارییەکانی پەیوەندیدار بە ڕەگەز و کۆکردنەوەی وتە و شایەتحاڵییەکان دەربارەی مەترسییەکانی توندوتیژی، ئاوارەیی و بارگرانیی بژێوی خێزانەکان.

 

لە نێو ئەم هەوڵانەدا، دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان و کۆمیسیاری باڵای پەنابەران بەدیار دەکەون، لەگەڵ "دەستپێشخەریی ستراتیژی بۆ ژنانی قەرنی ئەفریقا" (تۆڕی سەیحە)، کە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی و دەنگی ژنان لە پرسی ئاشتی، ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز، سەرەڕای هەوڵەکانی نێردەی سەربەخۆی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان لە سودان لە بەڵگەدارکردنی پێشێلکارییەکاندا.

 

ئەم هەوڵانە گرنگیی هێشتنەوەی ئەزموونی ژنان و ڕزگاربووان لە تۆماری دادپەروەریدا دەردەخەن، هەروەها کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەنگ تەنها لە ژمارەی قوربانییان یان نەخشەی کردە سەربازییەکاندا ڕەتدەکەنەوە، بەڵکو بڕوانرێتە ئەو کاریگەرییە کۆمەڵایەتی، دەروونی و مرۆییە بەردەوامانەی کە ململانێکان بەجێی دەهێڵن.

 

لە پاڵ بەڵگەدارکردندا، توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان و توێژینەوە ڕەگەزییەکان گفتوگۆی ئەو هۆکارە پێکهاتەییانە دەکەن کە بەشدارن لە بەردەوامیی جەنگەکاندا، ئەوەش لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی وتاری باوکسالاری و پەیوەندیی بە سەربازیکردنەوە، هەروەها چاودێریکردنی چۆنیەتی پەراوێزخستنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان و قۆرخکردنی پرسی جەنگ و ئاشتی لە دەستی هێزە سیاسی و سەربازییەکاندا.

 

لە دەقی ئەم چوارچێوەیەدا، توێژینەوەکانی سینتیا ئینلۆ، زانای کۆمەڵناسی بەدیار دەکەون، بەتایبەتی پەڕتووکەکەی "مۆز، قەراغی دەریاکان و سەربازگەکان"، کە بەدوادچوون بۆ پەیوەندی نێوان ژنان، بەسەربازیکردن و ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییانە دەکات کە ڕۆڵی ڕەگەزەکان لە ساتی جەنگدا پێکدەهێنن.

 

ئەم تێڕوانینە بەیەکدا دەچێت لەگەڵ تیۆرەکانی لۆرا شۆبێرگ، توێژەر لە توێژینەوەکانیدا سەبارەت بە ڕەگەز و جەنگەکان، کە پەرژێتە سەر پەیوەندی نێوان جەنگ و پێشێلکارییەکان لەسەر بنەمای ڕەگەز، هەروەها ڕەخنەگرتن لەو تێڕوانینانەی کە مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشێلکارییانەدا دەکەن وەک کاریگەرییە لاوەکییەکانی ململانێکان.

 

هەروەها ئەم تێڕوانینە پشتیوانی دەکرێت بە توێژینەوە و تێڕوانینە زانستییەکانی کە لەلایەن دامەزراوە تایبەتمەندەکانەوە دەردەچن، لەوانەش ناوەندی توێژینەوەی ڕەگەز، ئاشتی و ئاسایش لە زانکۆی "موناش"، توێژینەوەکانی پەیمانگای گەشەپێدان لە زانکۆی "ساسێکس"، کە لێکۆڵینەوە لە پرسەکانی ڕەگەز، ئاشتی، ئاسایش و کاریگەرییەکانی ململانێکان دەکەن.

 

لە سەربنەمای ئەم ڕوانگەیەوە، ئاشتیسازی تەنها لە ڕاگرتنی شەڕدا کورتبوونەوە نائێنێت، بەڵکو پێویستی بە چارەسەرکردنی ئەو کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دامەزراوەییانە هەیە کە جەنگ بەجێی هێشتوون، هەروەها بەشدارپێکردنی ژنان لە دارشتنی سیاست و بڕیارەکانی پەیوەندیدار بە قۆناغی دوای ململانێکان.

 

ئەمەش بەشداربوونی ژنان دەگرێتەوە لە داڕشتنی یاساکان و دەستوور و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئابوورییەکان، بەشێوەیەک کە دەستەبەری لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە، کەرتەکانی خزمەتگوزاری گشتی و چاودێری بکات، لەگەڵ بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوەکان و لێلیژنە ژنانییە ناوخۆییەکان لە بەڕێوەبردنی کەشی کۆمەڵایەتییەکان، کامپەکانی ئاوارەیی، چاودێریکردنی پێشێلکارییەکان، پاراستنی منداڵان و دابەشکردنی یارمه‌تییەکان.

 

هەروەها ڕێڕەوی دادپەروەری، لێپرسینەوە و کەمکردنەوەی توندوتیژی کۆمەڵایەتی لە قۆناغی گواستنەوەدا لە جەنگەوە بەدیار دەکەوێت، بەشێوەیەک کە دەرفەتی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی ململانێکە بدات و تەنها بە ڕێککەوتنی کاتیی ئاگربەست بەسەند نەکرێت.

 

لە نێوان ڕۆمانێکدا، کە وردەکارییەکانی ئەزموونی مرۆیی دەپارێزێت، شایەتحاڵییەکدا، کە بەشدارە لە بەڵگەدارکردنی پێشێلکارییەکان، توێژینەوەیانێکدا کە هەوڵی ڕاڤەکردنی ئەو پێکهاتانە دەدەن کە جەنگ بەرهەم دەهێنن، تێڕوانینێک شێوە دەگرێت کە بۆ ژنان و منداڵان وەک تەنها زیانبەرکەوتووی ململانێکان تێدەپەڕێت، خستنەڕووی ئەزموونەکانیان و بەشدارپێکردنی ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان و ئاشتیسازیدا، تیشک خستنە سەر ئەزموونەکانیان و بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان و ئاشتیسازیدا، ڕێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانی شەڕ وەک پرسێکی بەردەوامی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵایەتی، نەک تەنها دەرئەنجامێکی کاتی شەڕێکی چەکداری دەکاتەوە.