چاودێری ژینگەیی: پێویستە پارێزراویی پیشەکارو خاوەنکار دابین بکرێت
پەرواز موحسین، چاوێری ژینگەیی دەڵێت: پێویستە پارێزراویی پیشەکارو خاوەنکار دابین بکرێت، هەروەها دروستکردنی ژینگەیەکی کاری پارێزراو و تەنها بە ئامێرو کەرەستە نابێت، بەڵکو پێویستی بە کولتووری ڕێزگرتن لە یاساکان و هاوکاری نێوان کارمەندان هەیە.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-لە کاتێکدا شوێنی کار بۆ زۆرێک لە هاوڵاتیان شوێنێکی ڕۆژانەی ژیانە، بەڵام هەندێکجار دەبێتە سەرچاوەی مەترسی و کێشەی تەندروستی، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر تەندروستی و سەلامەتی لە شوێنی کار بووەتە پێویستییەکی گرنگ، ئەم بابەتە تەنها پەیوەندیدار نییە بە پاراستنی کرێکاران، بەڵکو کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بەرهەمەکانی کار و ئارامی کۆمەڵگە.
زانیاری و ئامارە ورد و نوێ لەسەر کریکاران و پیشەوەران لە هەڵەبجە بە شێوەی گشتی بڵاو نەکراوەتەوە و زۆرجار ئاماریکی دروست شێوەی فەرمی لە بەردەستدا نییە، بەڵام لەسەر بنەمای سەرچاوە فەرمی نیە بەردەوام هیزی کار لە گۆراندایە
ئامارێکی گشتی (نزیکەیی)ژمارەی دانیشتوانی هەڵەبجە: نزیکەی ١٢٠–١٥٠ هەزار کەس
ڕێژەی هێزی کار (کریکاران): نزیکەی ٣٥% – ٤٥% لە دانیشتوان
ڕێژەی بێکاری: نزیکەی ١٢% – ١٨% (بەپێی گشتی هەرێم)
دابەشبوونی کریکاران بە بوار
-کشتوکاڵ (زەوی و ئاژەڵداری)
•نزیکەی ٢٥% – ٣٥%
• بە تایبەتی لە گوندەکان و ناوچە کشتولالیەکان
- کارگێڕی حکومی و فەرمانبەرایەتی
•نزیکەی ٣٠% – ٤٠%
• یەکێکە لە گەورەترین بوارەکانی کار
- پیشەسازی و کارە دەستییەکان
•نزیکەی ١٠% – ١٥%
•وەک: وەرزگێڕ، دارکار، ئاسنگەر، خەیاط
- بازرگانی و خزمەتگوزاری
•نزیکەی ١٥% – ٢٠%
• دووکان، مارکێت، گواستنەوە، چاکسازی
(کارە دەستییەکان)
•ژمارەیان نزیکەی ٥.٠٠٠ – ٨.٠٠٠٠ کەس
• زۆربەیان لە ئەم پیشانەدان:
•کارەکانی دروستکردنی کەلوپەل (دار و ئاسن)
• چاکسازی ئۆتۆمبێل
• خەیاطی و جل دوورین
• کارەکانی بیناسازی
پەرواز موحسین، چاودێری ژینگەیی قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: زۆرێک لە ڕووداوە نەخوازراوەکان لە شوێنەکانی کاردا، بەهۆی کەمی هۆشیاری و نەبوونی ڕێوشوێنە پێویستەکانە، لەم ڕووەوە، پێویستە کارگێڕان و دامەزراوەکان گرنگی زیاتر بدەن بە پەروەردەی کارمەندان و فێرکردنیان لەسەر ڕێگەکانی پاراستنی خۆیان وەک ئاگادار کردنەوەی بۆ هۆشیار کردنەوەی خاوەن کارەکان، بچوکترین هۆشیار کردنەوە گیانی کارمەندێک گیانی پیشەوەرێک دەپاریزین، حاگادار کردنەوەکام مایەی سەلامەتین لەبەر ئەوەی لە ئیستادا لە کارکردن و ئیش کردندا گەورەترین هەنگاو ئەوەیە گیانی مرۆڤیک رزگار بکەین بەو بۆنەیەوە هیوادارین ببیتە ئاگاداریەکی باش و بیرخستمەوەیەکی باش تا خاوەن کارەکان بتوانن سەرنج بخەنە سەر کارەکانیان و بتوانن زیاتر ئاگاداری تەندروستی و سەلامەتی و پیشەیی بن.
"ڕێنماییەکان ئەرکی لە پێشینەی ئێمەی چاودێرانە"
پەرواز موحسین ئاماژەی بەوەشکرد کە خاڵێکی سەرەکی وەک چاودێری ژینگەیی ئەوەیە ڕێنمایی بەخاوەن کار دەدەن و وتی: لەگەڵ چاودێری کردنمان هەر شتێک ببینین کاریگەری بکاتە سەر ژیانی کارمەندەکان کاریگەری بکاتە سەر تەندروستیان لە هەر لایەک بێت کیمیایی ،فیزیای ،میکانیکی، کاری لەسەر دەکەین و رێنمایی دەدەینە خاوەن کارەکان، ئەوەی پێویستە زیادی بکەن، ئەوەشی زیادەیە لایبەرن و ئاگاداری تەندروستی پیشەوەرەکان بن، بە پێی کارو شوێن دەگۆڕێت، هەر جێگەیەک پێویستی بە کۆمەڵێک شت هەیە دابینی بکات، شوێن هەیە پێداویستی جیاوازەو داواکاری جیاوازە تاوەکو ئێستا کارمان لەگەل هەر خاوەن کارێک کردووە ئەو شتانەی کە پێویستە بکرێت جێبەجێ بکرێت، هیوادارین پیشەوەران پارێزراو بکات.
"ژینگەی پارێزراو پێویستی بە کولتووری ڕێزگرتن هەیە"
ئەوەشیخستەڕوو کە ئەو شتانەی گرنگە بۆ پیشەوەران دابین بکرێت و شێوەی بەکارهێنانیشی فێر بکرێت، دەبێت سەرنج لەسەر پیشەوەرو خاوەنکار بێت، دەبێت پێکەوە کار بکرێت بۆ ئەوەی هەردوولا پارێزراوو بێ کێشەبن، وتیشی: دروستکردنی ژینگەیەکی کاری پارێزراو و تەنها بە ئامێرو کەرەستە نابێت، بەڵکو پێویستی بە کولتووری ڕێزگرتن لە یاساکان و هاوکاری نێوان کارمەندان هەیە. کاتێک کە هەمووان خۆیان بە بەشێک لە بەرپرسیارێتییەکە دەزانن، ئەوا ئاستی پارێزراویی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر تەندروستی و پارێزراوی لە شوێنی کار، وەک سەرمایەیەکی درێژخایەن سەیر دەکرێت، کە دەتوانێت ژیانی مرۆڤ بپارێزێت و لە هەمانکاتدا پشتگیری لە بەرهەمهێنان و گەشەی ئابووری بکات، شوێنی کارێکی سەلامەت، بنەمای کۆمەڵگریەکی تەندروست و بەهێزە.