چالاکیی ئێشکگری مەخمور بە بڕیاردەرانە بەردەوامە

ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" بە ئامانجی زامنکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

مەخمور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور"، بۆ کۆتایی هێنان بە  گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ چالاکی ئێشکگری دەستیپێکردو بە نۆرەگرتنی دەورەی ٥١ بەردەوامە، پێش دەستپێکردنی نۆرەگرتنەکە خولەکێک ڕێز لە گیانفیدایانی ئازادی گیراو پاشان بەناوی نۆرەگرتنی ٥٠ نورجان ئاڤیانی قسەی کرد.

 

"ئەمساڵ ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت"

نورجان ئاڤیانی ڕایگەیاند کە وەک گەلی کورد واز لە چالاکییەکانیان ناهێنێن هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت، وتی: ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر لە زیندانی ئیمراڵی بەندکراوە و گۆشەگیری تا دێت خراپتر دەبێت، پارێزەران ناتوانن بە هیچ شێوەیەک لەگەڵیدا کۆببنەوە، با ئەمریکا ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و واز لە چالاکییەکانمان ناهێنین هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت، هەروەها سڵاو لە چالاکییەکانی زیندانیان دەکەین و ئەمساڵ ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت.

 

مەراسیمەکە بە دروشم کۆتایی هات.