چالاکی "ڕۆژانی ژنێرژی" لە تەبقە کۆتایی هات

ڕۆژانی ژنێرژی لە دەرهێنانی ناگیهان ئاکارسەل کە لە دووەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی دەستیپێکرد، بە چالاکی لە تەبقە کۆتایی هات.

تەبقە

 

ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆکرا و ماوەی دوو ساڵە بە چالاکییە ڕەنگاوڕەنگەکان بە ناوی "ڕۆژانی ژنێرژی ناگیهان ئاکارسەل" یادی دەکرێتەوە.

 

ڕۆژانی ژنێرژی ناگیهان ئاکارسەل کە ئەمساڵ لە ٢ی مانگ بە چالاکییەک لە شاری دێرک لە کانتۆنی جزیرە دەستیپێکرد، بەچالاکییەکان لە شارە جیاوازەکان بەردەوام بوو و ئەمڕۆ لە تەبقە کۆتایی هات.

 

پێش دەستپێکردنی بەرنامەکە بە خولەکێک ڕێزگیراو پاشان بێریتان زین، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، قسەی کرد.

 

"وەک ناگیهان بۆ دواوە هەنگاو نانێین"

بێریتان زین وتی: شەهید ناگیهان دەیوت هەزاران ساڵە دەنگی ژنەڕەسەنەکان سەرکوت کراوە، پێویستە وەک ژنانی خاوەنی شۆڕش دەنگ و ڕەنگی ژن پیشان بدەین، لە کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەلدا هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ بە دوای حەقیقەتدا ڕێپێوانیان کرد و لە کۆتایی ئازادیدا گیانیان لەدەستدا، لە هەمان کاتدا خیانەتەکەی باشووری کوردستان لەبیر ناکەین و هەموو کارەکانمان لەسەر بنەمای ئازادی ژن و مرۆڤ ئەنجام دەدەین، هەر هەنگاوێک کە دەینێین دوژمن دەترسێنێت، پێویستە بترسێت چونکە ئێمە هاوڕێی ناگیهان ئاکارسەلین، وەک چۆن ناگیهان یەک هەنگاوی بۆ دواوە نەبرد، ئێمەش هەنگاوێک بۆ دواوە نانێین.

 

پاشان سینەفزیۆنێک سەبارەت بە ژیان و خەباتی ناگیهان ئاکارسەل نمایشکرا، هەروەها باس لە وشەی''ژنێرژی'' کرا کە ناگیهان ئاکارسەل هەمیشە بەکاری دەهێنا.

 

ئەو هۆنراوانەی بە زمانی کوردی و عەرەبی کە لەسەر ناگیهان ئاکارسەل نووسراون خوێندرانەوە و گروپی گۆرانیبێژی ڕەقە بەناوی شەهید هێلین جودی چوونە سەر شانۆ و گۆرانییان وت، هەروەها پەرتووکی 'نیسان' لە نووسینی ناگیهان ئاکارسەل ناسێندرا.

 

بەرنامەکە بە دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.