چالاکی یادکردنەوە بۆ کۆمەڵکوژییەکانی ژێرزەمینەکانی جزیرەی بۆتان بەڕێوەچوو

١٧٧ کەس کە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆ لە کۆڵانەکان لە ژێرزەمینەکانی جزیرەی بۆتان کۆمەڵکوژ کران، لە جزیرە بەبیرهێنرانەوە. شرناخ

١٧٧ کەس کە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆ لە کۆڵانەکان لە ژێرزەمینەکانی جزیرەی بۆتان کۆمەڵکوژ کران، لە جزیرە بەبیرهێنرانەوە.

شرناخ

 

١٧٧ کەس لە سێ ژێرزەمیندا لە گەڕەکی جودی لە ناوچەی جزیرەی بۆتانی سەربە شرناخ لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆی ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥دا گیریان خوارد و سوتێنران، مەڕاسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو خانەوادەی ئەو کوژراوانە، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، پەرلەمانتارانی هەدەپە نوران ئیمیر، حسێن کەچماز و حەسەن ئۆزگونەش، هاوشارەوانانی سلۆپی عەدالەت فیدان و سولەیمان شاڤلوک و چەندین هاوڵاتی دیکە بەشداربوون.

 

"ئێمە هەرگیز ئەمە لە بیر ناکەین"

زیلان ئیجەڤت هاوسەرۆکی هەدەپە وتی: "سەدان هەڤاڵمان لەبەردەم هەموو جیهان کۆمەڵکوژکران، ئێمە هەرگیز ئەمە لەبیرناکەین و هەروەک چۆن گەلەکەمان وتیان: گرنگ نییە چی ڕوو بدات، ئێمە چۆک نادەین، ئێمە بەڵێنیان پێ دەدەین، کە هەر چی ڕوو بدات، ئێمە هەرگیز چۆک نادەین".

 

حەسەن ئۆزگونەش، پەرلەمانتاری هەدەپە، وتی: "هەتا خەڵکێک هەبێت کە ئازادییان دەوێت، کەیسی ئەو کەسانەی لەم کەیسەدا گیانیان لەدەستداوە بەردەوام دەبێت".

 

لە مەراسیمی یادکردنەوەکە سینەڤزیۆنێک بۆ ئەو کەسانەی لە ژێرزەمینەکاندا کۆمەڵکوژکران نمایشکرا.