چالاکی چادری مەخمور بەردەوامە

ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخمور کە بەشداری چالاکی چادر بوون ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن تا چالاکییەکە بگاتە ئەنجام.

مەخمور

 

لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ هێزە عێراقییەکان لەناکاو هەوڵیان دا بچنە ناو کامپی پەنابەرانی مەخمور و گەمارۆی کامپەکە بدەن خەڵکی کەمپەکە بڕیاریان دا ڕووبەڕوو ببنەوەو کاردانەوەیان هەبوو دوای ناڕازیی بوونی خەڵکەکە هێزە عێراقییەکان ناچار بە کشانەوە کران، بەڵام مەترسی تەلبەند کردنی کامپەکە هەر هەیە، لە دژی تەلبەندکردنی کامپەکە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەم، خەڵکی مەخمور چادرێکیان لە نزیک کامپەکە دانا و چالاکی چادر ماوەی ٢٢ ڕۆژە بە سووربوونێکی زۆرەوە بەردەوامە ژنانی کامپەکە کە بەشداری چالاکییەکە بوون، بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"ئەم گەلە داوای ماف و ناسنامەی خۆیان دەکەن"

عەزیزە تەیموور، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە چالاکی چادر بەردەوام دەبێت تا دەگاتە ئامانج و وتی: "عەقڵییەتی دەوڵەتی عێراق وەک دۆخی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورک وایە کاتێک دێتە سەر خەڵکی مەخمور دەیانەوێت خەڵکی مەخمور بخەنە گەمارۆوە، ئەمڕۆ پیلان بۆ سەر شەنگال دادەڕێژن و دەیانەوێت لەسەر گەلی ئێمەش جێبەجێی بکەن، خەڵکی کامپەکە ٢٣ ساڵە ژێردەستەیی قبوڵ نەکردوەو با هەموو کەس باش ئەمە بزانێت هیچ هێزێک ناتوانێت دەسەڵاتی کامپەکە بشکێنێت و با دەوڵەتی تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان باش بزانێت کە خەڵکی کامپەکە هەرگیز گەمارۆکە قبوڵ ناکەن بەردەوام دەبین لە چالاکی چادرەکەمان تا گەیشتن بە ئامانجەکەمان، ئێمە دەنگمان بەرز دەکەینەوە، با هەموو جیهان گوێی لێ بێت کە ئەم کامپە تەلبەند قبوڵ ناکات، ئەم ئۆردوگایە ماوەی   ٢٣ساڵە دروستکراوە و هیچ زیانێکی بەکەسێک نەگەیاندووە، ئەم گەلە داوای ماف و ناسنامەی خۆیان دەکەن، ئەو خەڵکە بەرگری دەکەن هەتا دڵۆپێک خوێنمان هەبێت هەر باجێک بێت دەیدەین".

 

"هەرگیز ڕێگە نادەین بە تەل دەورە بدرێین"

مزگین کار، بەبیری هێنایەوە، کە ئەو گەلە دژی هەموو زوڵم و ستەمێک بوون و هەرگیز گەمارۆی تەل قبوڵ ناکەن، بەردەوامیی دا و وتی: "ئەمڕۆ لێرە چالاکی چادرمان گرتووە، ئەم چادرە ئێمەی بۆ ئازادی کۆ کردووەتەوە و هەرگیز ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین کە چواردەوری ئێمە تەل بکات، چونکە گەلەکەمان زۆر ئاشتیخوازن و داوای ناسنامەی خۆیان دەکەن، ٣٠ ساڵە لەبەر ئەوەی ئێمە ستەممان قەبووڵ نەکردووە ئاوارە بووین زۆر کامپمان گۆڕیوە هەرگیز بە تەل گەمارۆمان قەبووڵ نەکردووە ئەمڕۆ شتی وا قبوڵ ناکەین".