چالاکی چادر لە شەهبا کۆتایی هات
لە شەهبا چالاکی چادر بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆتایی هات.
شەهبا
ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا لە ١٨ی ئایار چالاکییەکیان بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دژی گۆشەگیری توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد، چالاکییەکە ئەمڕۆ ٢٠ی ئایار بە پێشکەشکردنی سیمینار کۆتایی هات و ڕاگەیەندرا کە چالاکی جۆراوجۆر لە دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت، هەروەها پەیام بۆ بەهێزکردنی خەبات دژ بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درا.
دانیشتووانی ناوچەی فافین و ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا بە دامەزراوە و ئەنجوومەنەکانیانەوە بەشداری چالاکییەکەی ئەمڕۆیان کرد.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، هێڤین ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا سیمینارێکی لەسەر ژنان و سیاسەت و خێزانی دیموکراتیک بۆ بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پێشکەش کرد.
هەروەها سیمینارێک لەسەر شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەلایەن زەکیە سیدۆوە پێشکەش کرا.
چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "ژیان بەبێ سەرۆک بوونی نییە" کۆتایی هات.