چالاکوانێکی تونس هۆشداری لە کەمبوونەوەی بوونی ژنان لە حکومەتی خۆجێی دەدات

حەیات حەلیمی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، پێی وایە دیموکراتی نزیکایەتی و سیستەمی لامەرکەزی کە لە تونس لە ڕێگەی شارەوانییەکانەوە دامەزرا، دەروازەی سەرەتای بۆ بەشداری ژنان لە ژیانی گشتی و سیاسی پێکدەهێنن، جەختی لەوە کردەوە، کە هەر پێشێلکارییەک بۆ یاسای دەسەڵاتە نا

زهور مەشریقی 

  

تونس- لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە کۆمەڵگەی مەدەنی لە تونس نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە تێکدانی بنەمای یەکسانی ڕەگەزی، پێیان وایە مەرجی پشتگیری لە هەڵبژاردنەکاندا، ژنانی لە بەشداری سیاسی بێبەش کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی باڵادەستی عەقڵێکی کۆمەڵایەتیدا کە پیاوان زاڵن، وتی: ئەوانەی کەمیی عەقڵ و ئایینیان هەیە ناتوانن سەرکردە بن. 

  

چالاکوانی مەدەنی بەردەوامن لە ناڕەزایەتی و خەبات بۆ بەدیهێنانی یەکسانییەکی تەواو و کاریگەر لە تونس، بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی ئاسۆی و ڕاست و دووبارە تێکەڵکردنەوەی ژنان بە ژیانی گشتی و سیاسی، دوور لە فشار و هەڵمەتی چەواشەکاری. 

  

تاقیکردنەوەی شارەوانی تونس لە ساڵی ٢٠١٨ کە لەسەر بنەمای یەکسانی ئاسۆی و ڕاست بوو، هەنگاوی یەکەم بوو بۆ دامەزراندنی دیموکرای ناوخۆی خوازراو لە ڕێگەی سیستەمێکی نوێی حوکمڕانییەوە، بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆی لەسەر بنەمای لامەرکەزی و دیموکراتی نزیکایەتی لە ڕەهەندە نوێنەرایەتی و بەشدارییەکانیدا، بەڵام ئەم خەونە بە خێرای هەڵوەشایەوە لەگەڵ دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دوابەدوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و سەپاندنی سیستەمی کاندیدکردنی تاکەکەسی لەسەر بنەمای پشتگیرییەکان، ئایا ئەمە ئەزمونی ئەنجومەنە ناوخۆییەکانی تونسی تێکدا؟ 

  

حەیات حەلیمی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند، دابەزینی دەستکەوتی ژنان لە تونس بووەتە بابەتێکی بەرجەستە و ڕوون، پەیوەندی بە بەشداری ژنان لە ژیانی گشتی و سیاسی و بەتایبەتی لە ئیدارەی ناوخۆییدا هەیە، هەروەها یاسای هەڵبژاردنەکان لە بنەمای یەکسانی ئاسۆی و ڕاست پاشەکشەی کردووە، کە لە ڕێگەیەوە ژنانی تونس توانیان لە ٤٧% نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکاندا بەدەستبهێنن پێش ساڵی ٢٠١٩، جگە لەوەش، یاسای دەسەڵاتە ناوخۆییەکان چەندین بابەتی بەستوی تێدایە، و پێشتر دەستکەوتی زۆری بە ژنان بەخشیوە، لە نێویاندا لیژنەکانی شارەوانییەکان، لیژنەی یەکسانی و دەرفەتی یەکسان،، و دیموکراتی و دیموکراتی بەشداری لیژنەی بڕیاری کراوە، لەگەڵ ٣٥٠ شارەوانی کە ژنان پۆستی سەرۆکی شارەوانی یان جێگری سەرۆکی شارەوانییان تێدا بووە، ئیتر بوونیان نییە. 

  

پرسیارەکان سەبارەت بە دوورخستنەوەی ژنان لە شارەوانییەکان 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەبوو ئەم دەستکەوتانە پەرەیان پێبدرایە و باشتر بکرایە نەک وازهێنانیان لێبکرێت، وتی: قسەکردن لەسەر دیموکراتی نزیکایەتی تەنها لەڕێگەی بنەمای بەڕێوەبردنی ئازادانەی شارەوانییەکان و بەشداریکردنی ژنان و پلانی گەشەپێدانە، کە بەشداری تێدابێت و بە لایەنی کەم لە ٣٠%ی کۆی گشتی ژنان لەخۆدەگرێت، هەروەها لەبیرمان نەچێت کە ئێمە تازە یادی ٦٩ ساڵەی یاسای باری کەسیمان پیرۆز کرد، کە کۆمەڵێک دەستکەوتی بۆ ئێمە بەدەستهێناوە، وە ئەرکی ئێمەیە بیپارێزین و پەرەی پێبدەین، نەک پاشەکشەی پێبکەین یان ئەو بڕیار و یاسایانە بەستن کە مافەکانمان دەپارێزن. 

  

ئاماژەی بەوەشکرد، تا کەی بەبێ شارەوانییەکان دەژین؟ تا کەی ژنان لە دیموکراتی ناوخۆی و ئەو خزمەتگوزارییانە دووردەخرێنەوە کە ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەتوانن پێشکەشی بکەن، کە پێشتر لەڕێگەی یەکسانی و بەشداریکردنی کاریگەریان لە ئیدارەی ناوخۆییدا بەدەستدەهێنرا؟ 

  

سەبارەت بە دیموکراتی نزیکی لە سەرانسەری شارەوانییەکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد، باس لە شارەوانییەکان دەکەین کە خاوەنی بەڕێوەبردنێکی ئازاد و سەربەخۆی دارای و بەڕێوبەرین، هەروەها شارەوانییەکان توانای دروستکردنی گەشەپێدان و بەشداریکردنی هاوڵاتیان، چ ژن و پیاو، لە هەڵبژاردنی پێویستی و پلاندانان بۆ وەبەرهێنانی شارەوانی و ناوخۆی، کاتێک واز لە بەڕێوەبردنی ئازاد دەهێنین، بڕیارەکە دەگەڕێتەوە سەر ناوەند، نەک بۆ هاوڵاتی، کە بەشداری لە ئەنجومەنی شارەوانیدا دەکات، پلانەکەی پەرەپێدەدات، و هەنگاو دەنێت، بەو پێیەی زیاتر ئاشنای هەرێم و مەبەستی خۆیانن و باشتر لە دەسەڵاتی ناوەندی لە پێویستیەکان تێدەگەن. 

  

"دیموکراتیک بەشدارانە لە بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە پۆستەکانی بڕیاردان بەرجەستە دەبێت" 

حەیات حەلیمی، ئاماژەی بە دیموکراتی بەشدارانە کرد، کە تێیدا هاوڵاتیان بە هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو بڕیاردەرن، وتی: کاتێک باس لە بڕیاردانی هاوڵاتیان دەکەین، مەبەستمان ڕێژەیەکی زۆری ژنانە کە بڕیاردەدەن، هەروەها ڕۆڵ و بەشداریکردنیان لە ٣٠% کەمتر نییە،بۆیە پابەندین بە لامەرکەزی و یاسای پێکهاتە خۆجێیەکان، چونکە ڕەگەزییە و ڕێبازێکی ڕەگەزی ژنان لەخۆدەگرێت کە ژنان لە بڕیاردان و دیموکراتی نزیکایەتیدا بەشدارن، سەبارەت بە بوونی ژنان لە سیستەمی لامەرکەزیدا، ئەو بە بەرچاوی زانی لە بەشداری ڕاستەوخۆیان لە بڕیاردان و دیاریکردنی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو و پەرەپێدانی پلانەکان کە خزمەت بە ناوچەکەیان دەکات، کاتێک باس لە گەشەپێدان دەکەین، باس لە کولتوور، گواستنەوە، تەندروستی، پەروەردە، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان و پڕۆژە ستراکتۆرییەکان دەکەین، هەروەها ئەمە لە یاسای کۆمەڵگە ناوخۆییەکاندا هاتووە و دەبێت پابەند بکرێت و ڕێگە نەدرێت پێچەوانە بکرێتەوە، کە شوێنی بڕیاردان بۆ ژنان لە ڕێگەی ئەنجومەنی شارەوانییەکانەوە دابین دەکات، وەک دەنگدەر و هاوڵاتی و باجدەر بەشداری بکەن، ئەمەش واتای دیموکراتی ناوخۆییە. 

  

حەیات حەلیمی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ پێچەوانەکردنەوەی یاسای پێکهاتە ناوخۆییەکان، کە لامەرکەزی بە باشترین شێوە چەسپاندووە و ڕێگە بە پراکتیزەکردنی دیموکراتی ناوخۆی دەدات.