چالاکوانێکی کورد بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، ژنە چالاکوانێکی کورد لە زیندانی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، دەشڵێن: ئەو ژنە چالاکوانە دوای ١٧ ڕۆژ دەستبەسەر کردن ئازاد کراوە.

ناوەندی هەواڵ 

 

ئەمڕۆ ٤ی شوبات تۆڕی مافەکانی مڕۆڤی کوردستان سەبارەت بە ئازادکردنی ژنە چالاکوانێکی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕایگەیاند، ئایدا عەموویی، چالاکوانی کورد بەناوی بە دانانی بارمتەی شەش ملیار تمەن و بە شێوەی کاتی لە زیندانی چاکسازی ژنانی سنە ئازاد کرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە چالاکوانە کوردە دوای ١٧ ڕۆژ دەستبەسەر کردن ئازاد کراوە.

 

لە ١٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئایدا عەموویی بە بێ فەرمانی دادوەر لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.