چالاکوانانی عێراق لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵمەتێکیان دەستپێکرد
چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی عێراق، لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان هەڵمەتێکی هاشتاگیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و عێراق و دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ
بانگەواز و کاردانەوە و هەڵوێستەکان بەرامبەر بە هێرشی دەوڵەتی تورک و دانانی هێز لە سەر باشووری کوردستان و عێراق لە زیادبووندایە، بۆ ئەم مەبەستەش چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی هاشتاگیان بۆ دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەستپێکرد.
ئەم هەڵمەتە لەلایەن ڕۆژنامەنووسان محەمەد جبوری و مەروان حەبیبی و سەلام زوبێدی و محەمەد عەلی لەگەڵ دوو چالاکوانی مافی مرۆڤ نور بەدر و عەباس عەلی دەستیپێکرد.
ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی کە هەڵمەتەکەیان دەستپێکرد، ئامانجیانە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دووربخرێتەوە، بە پێویستی دەزانن ئەم هاشتاگە لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکرێتەوە.