داوای ئازادکردنی پەخشان عەزیزی و نێرگس محەمەدی دەکرێت

هاوپەیمانی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە نامەیەکدا سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر پەخشان عەزیزی و نێرگس محەمەدی ئیدانە دەکات و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێتاوانی تەواوی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٣ی تشرینی یەکەم، هاوپەیمانی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سزای شەش مانگ زیندانیکردنی ئەم دواییەی پەخشان عەزیزی، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئیدانەکرد و ڕایگەیاند، "ئێمە ئیدانەی سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن ڕێژیمی ئێران دەکەین و داوا لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان دەکەین، کە فشار بخەنە سەر ئێران بۆ ئەوەی دەست لە تێکدانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕابگرن".

 

دادگای تاوانەکانی کۆمەڵگەی قەزایی لە قودسی پایتەختی تاران لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا بڕیاری سزای ٦ مانگی دیکەی زیندانی بەسەر زیندانیاندا سەپاند، کە هەریەک لە پەخشان عەزیزی، نێرگس محەمەدی، مەحبوبە ڕەزایی، پریوش موسلیمی و وریشە مورادی تیادابوو، لە کاتێکدا ئەو زیندانیانە بۆ دژایەتیکردنی سزای لەسێدارەدان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو.

 

نێرگس محەمەدی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند، پێنج دەستگیرکراوی سیاسی بانگهێشتی فەرمانگەی داواکاری گشتی لە قەزای ٣٣ی ئەردەبیلی کراون، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو تۆمەتەی کە پەیوەندیدارە بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان، ئەوانیش بریتین لە “وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، نێرگس محەمەدی ، مەحبوبە ڕەزایی، و پریوش موسلیمی" بەپێی ڕاپۆرتێک کە بۆ نووسینگەکە نێردراوە. چالاکوانان بە توندی ڕایانگەیاند کە ئامادە نابن لەبەردەم دادگا، بۆیە لە کاتی دانیشتنی دادگادا تەنها پریوش موسلیمی ئامادەبوو، زیندانییە ژنەکانی دیکەش ئامادە نەبوون بچنە دادگا.