١٢ی ئاب، ڕۆژی جیهانی گەنجان
١٢ی ئاب، ڕۆژی جیهانی گەنجانە و ئەمساڵ تیشک دەخرێتەسەر کاریگەری تەمەنگەرایی لەسەر مرۆڤەكان و بەتایبەت گەنجان، بە شێوەیەك كە ڕێگرن لە گەیشتن بە توانا تەواوەكانیان و بەشداریكردن لە كۆمەڵگاكەیاندا.
ناوەندی هەواڵ
لە ساڵی ١٩٩٩ نەتەوە یەکگرتووەکان ١٢ی ئابی وەک ڕۆژی جیهانی گەنجان هەڵبژارد لەسەر ڕاسپاردەی کۆنفرانسی جیهانی وەزیران، ئەم ڕۆژەش هەموو ساڵێک بە ئامانجی دابینکردنی چارەسەرە بۆ ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی گەنجان دەبێتەوە.
ڕۆژی جیهانی گەنجان جەخت لە مافی گەنجان دەکاتەوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و دامەزراندن و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزاری دارایی و بەشداریکردن لە ژیانی گشتیدا، هەروەها ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ ناساندنی بەهرەی گەنجان و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگاکەیان.
لەم ڕۆژەدا کۆنسێرت و وۆرک شۆپ و بۆنەی فەرهەنگی و سیمینارەکان لەلایەن کۆمەڵگە مەدەنییەکان و ناوەندە تایبەتەکان و حکومەتە ناوخۆییەکانەوە بەڕێوەدەچێت. ههروهها گهنجان دهتوانن زانیاری لهبارهی ئهو بهرنامه و پلانانه وهربگرن كه لهلایهن حكومهتهكانیانهوه خراونهتهڕوو و بۆچوون و پێشنیارهكانیان بدهن.
ئەمساڵ تەوەری ڕۆژی جیهانی گەنجان بە دروشمی "هاودەنگی نێوان نەوەکان، دروستکردنی جیهانێک بۆ هەموو تەمەنەکان" بەڕێوەدەچێت. ئەم تەوەرە وەک ڕاپۆرتی جیهانی تایبەت بە تەمەنگەرایی، کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکراوە، هەڵبژێردراوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەنجان بەردەوامن لە ڕاپۆرتکردنی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە بوارە جیاوازەکانی ژیان وەک دامەزراندن، بەشداری سیاسی، تەندروستی و دادپەروەری.
هەروەها لە راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە كە تەمەنگەرایی كاریگەری لەسەر مرۆڤەكان هەیە بە شێوەیەك كە ڕێگرن لە گەیشتن بە توانا تەواوەكانیان و بەشداریكردن لە كۆمەڵگاكەیاندا. هەروەها پێیوایە هاودەنگی نێوان نەوەکان کلیلی گەشەسەندنی بەردەوامە، بۆیە ڕۆژی جیهانی گەنجانی ئەمساڵ تیشکدەخاتە سەر تەمەن و پرسە پەیوەندیدارەکان.