بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم ئازاد کرا

بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم لەسەر ناڕەزایی پارێزەران ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم، کە لە شوێنی ئەو قەیوم داندرا، لە ٢٤ی تشرینی دووەم دەستبەسەر کراو بە مەرجی "دەستبەسەرکردنی ماڵەوە" ئازادکرا، دواتر بیرسەن ئۆرهان لە ٣٠ی تشرینی دووەم بە تۆمەتی "دژایەتی دژی یاسای ئەنجومەن و خۆپیشاندان" و "جێبەجێنەکردنی ئەرکەکەی" دەستگیرکرا.

 

پارێزەرانی بیرسەن ئۆرهان تانەیان لە بڕیارەکە دا و تانەکە لەلایەن دادگاوە قبوڵکرا، بە مەرجی قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات ئازادکرا، بڕیارە بیرسن ئۆرهان بچێتە بینای دەم پارتی لە دێرسیم.