ناساندن بۆ پەرتوکی «ژەک، دایکە، ئێمەش مرۆڤین؟" کرا
لە شاری سلێمانی، ناساندن بۆ پەڕتوکی " ژەک، دایکە ئێمەش مرۆڤین؟" لە نووسینی نووسەر نەشمیل عەلی بەرزنجی کراو لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بڵاوکرایەوە.
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەری و کولتووری، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەشێک لە نوسەران و ژنانی چالاکەوان، ناساندنی پەڕتوکێک بە ناونیشانی"ژەک، دایکە ئێمەش مرۆڤین؟"، لە نووسینی نوسەر نەشمیل عەلی بەرزنجی، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا پێشکەش بە دایکان و منداڵانکرا،
سەرەتایی مەڕاسیمەکە نەشمیل عەلی، نوسەر، باسی لە ئەزموونی دایکایەتی و باسکردنی لە پەڕتووکە نوێکەی بە ناونیشانی" ژەک، دایکە ئێمەش مرۆڤین؟"کرد، وتی: هەرکەس کتێبەکەی گەیشتەبەردەست پێویستە لە سەرەتاوە بیخوێنێتەوە، خانمێک بەرلەوەی ببێت بەدایک جیاوازە وەک ئەوەی ببێت بەدایک، بۆ دایکانی هۆشیار بونبەدایک قورسترە چونکە تێگەیشتوە لەوەی بەرپرسیارێتییەکی قورسە، من لەکاتی بوون بەدایک بەزۆر زەحمەتیدا دەڕۆیشتم باس لە ئەزمونەکانم لەیەکەم قۆناغی دایکایەتیم دەکەم، تا ئەمکاتەی ئێستەم کە منداڵەکانم لە تەمەنێکی نەوجەوانیدان، باس لە تەواوی پەروەردەیە تەندروستی و پەروەردەی کۆمەڵایەتی دەکەم، لە نوسینەکامندا باس لە ئەزموونی دایکایەتیم بۆ دایکانی دیکە دەکەم، هەر لە پێدانی شیرەوە بە منداڵەکانم هەم باس لە قۆناغەکانی گەورەبوونی دەکەم، لە ناو دەقەکانمدا گفتوگۆی خۆم و منداڵەکانمی تێدایە، هیوام وایە ئەم پەرتوکەم ببێتە خزمەت بە دایکان و منداڵان.
“ ئەزموونی دایکایەتی پاشان نوسینی وەک نوسەرێک"
نەشمیل عەلی، نوسەر و شاعیر، ئاماژەی بەوەکرد، پەرتوکەکە باس لە یەکەم ئەزموونی دایکایەتی نوسەر دەکات، سەرەتا دایکایەتی پاشان نوسەری باسدەکات، هەر پرسیارو وەڵامێک لە منداڵەکانیەوە بۆ نوسەر ئەزموونێکی گرنگ بووە، وتی: ساڵانێکی زۆرە ئەو پرسیارو وەڵامانەی لە منداڵەکانم وەرگرتووەئەمەوێت کاری نوسینی بۆبکەم، ئەزموونی دایکایەتیم بۆ دایکانی دیکە باسکەم، سەرەتا وەک دایکێک پاشان وەک نوسەرێک ئەم پەرتوکەم بە چاپگەیاند، پێشوتر کار و نوسینەکانم لەسەر کۆمەڵگە و خێزان بوە بەس ئەمجارە نوسینەکەم لەسەر دایک و ئەزموونی دایکایەتی بووە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دایک لە خۆی مەناعةو خرۆکە ئەگرێت و ئەیدا بە منداڵەکەی لە ڕێگەی شیربێدانەوە، بۆیە تەواوی جەستەی پەیوەستەبێت بەو منداڵەوە، لەڕووی سۆزو حوبەوە باسم لە ژەک و شیرپێدانی دایک کردوەتەوە، تا دایکان سودی لێوەربگرن.