بەشداری ژنان لە مەغریبدا بەڕێژەی ٪٤ زیادیکرد
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویکردەووە، بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕێژەی بەشداری ژنان لە پەرلەمانی مەغریبدا بۆ ٪٢٤ زیادی کردووە. حەنان حارت

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویکردەووە، بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕێژەی بەشداری ژنان لە پەرلەمانی مەغریبدا بۆ ٪٢٤ زیادی کردووە.
حەنان حارت
مەغریب_ لە ڕۆژی ٨ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی مەغریب ئەنجامدرا، دوای بژاردنی دەنگەکانیش دەرکەوتووە ژنان لە ٣٩٥ کوردسی توانیویانە ٩٢ کورسی بەدەستبهێنن، ئەمەش واتە بەشداری زیاتری ژنان لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا.
لە خولی پێشووی پەرلەمانی مەغریبدا لە ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ ژنان توانیان ڕێژەی ٪٢٠ کورسیەکانی پەرلەمانی بەدەستبهێنن، بەڵام لەم خولەدا بە ڕێژەی ٪٤ بەشداری ژنان زیادی کردووە، کە ئەوانیش بریتین بریتین لە ١٣ لە پارتی ئیستقلال یان سەربەخۆ، ١٢ لە پارتی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنیتە، ١١ یەکێتی سۆسیالیستی هێزە جەماوەرییەکان، ١٠ لە پارتی پێشکەوتن و سۆسیالیزم، نۆ لە پارتی داد و گەشەپێدان، هەشت لە بزوتنەوەی جەماوەری، پێنج لە یەکێتی دەستووری، دووان لە بەرەی هێزە دیموکراتییەکان، دووان لە بزووتنەوەی دیموکراتی و کۆمەڵایەتی، یەکێکیان لە پارتی سۆسیالیستی یەکگرتوو.
" ژنان جیاوازی دروست دەکەن "
لەتیفە شەریف، کورسییەکی پەرلەمانی بۆ یەکێتی سۆسیالیستی هێزە جەماوەرییەکان بەدەستهێناوە، بە ژنهای ڕاگەیاند ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠٢١ سەرکەوتنی ژنانە لەو وڵاتەدا و وتی: ژنان جیاوازی لە پەرلەماندا دروست دەکەن پێویستە ژمارەی ژنان لە پەرلەمان زیاتر بێت.
"ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو وەک پێویست نەبوو"
پرۆفیسۆر ڕوکیا ئەچمال، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی پارتی ئیستقلال جەختیکردەووە، هەندێک پێشکەوتن هەیە کە زەمینە خۆش دەکات بۆ بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەوەشی خستەڕوو " لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو کەمە، پێوەرەکانی ئەو حزبەی کە زەحمەت دەکات ژنانی مەغریب ببنە کاندید لاببرێن".
" ژنان لە میکانیزمی بڕیارداندا نین "
ئامینە توبالی، ئەندامی هاوپەیمانی یەکسانی، ئاماژەی بە کۆمەڵگەی پیاوسالار کرد و وتی "لایەنە سیاسییەکان متمانەیان بە ژنان نییە، ئێمە ناتوانین بەبێ بەشداری ژنان لە پۆستەکانی بڕیارداندا پێشکەوتن بەدەست بهێنین، دەبێت عەقڵییەتی پیاوسالاری لە کۆمەڵگادا بگۆڕین بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی لە وڵاتدا"