بەشداربووانی کۆنفرانسی هاوپەیمانی ژنان جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی دەنگی ژنانی سووریا دەکەنەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ یەکخستنی دەنگی ژنانی سووریا، زیاتر لە ٦٠٠ ژن لە پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا بەشداریان کرد، لەناویاندا ژنانی دروز و عەلەوی لە ڕێگەی زوومەوە بەشداریان کرد.

سیلڤا ئیبراهیم
حەسەکە- بەشداربووانی کۆنفرانسی "هاوپەیمانی ژنان: بناغەی بونیادنانی دادپەروەری و دیموکراتی لە سووریایەکی لامەرکەزی یەکگرتوودا" کە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، جەختیان لەسەر پێویستی یەکخستنی دەنگی ژنانی سووریا کردەوە.
ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکدایە کە ژنانی سووریا قۆناغێکی لە ڕادەبەدەر هەستیار بەخۆیەوە دەبینن، لەگەڵ سەرهەڵدانی قسەی خێڵی و وەدەرنانی ئەو پێکهاتە هەمەچەشنانەی کە تایبەتمەندی سووریان، هەروەها هێرشە توندەکانی سەر ژنان و ڕۆڵی ئەوان لە بوارە جیاوازەکاندا، خۆبەڕێوبەری لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کە دامەزراوە و شۆڕشەکەش لە دوای دەستپێکردنی لە ١٢ی تەمووزی ٢٠١٢ەوە بە سەرکردایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ئەمە شەرمەزار بکات.
دەنگی ژنان
لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا ئاژانسەکەمان لەگەڵ سەباح شابۆ، نوێنەری یەکێتی ژنانی سووریا لە کۆمیتەی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنان کۆبووەوە، ئەو کۆنفرانسەی بە "دەنگی ژنان" ۆێناسە کرد و ئاماژەی بە قەیرانە بەردەوامەکانی سووریا کرد سەرەڕای ڕووخانی ڕژێمی چەند مانگێک لەمەوبەر، وتی: هیوادارین لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس، مافی ژنان بەرەو باشتر بگۆڕدرێن، بەڵام پەراوێزخستن و وەدەرنانی ژنان بەردەوامە.
داوای لە ژنان کرد یەکبگرن، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە کەناراوەکانی سووریا و لە سوەیدا ڕوویدا، لەوانەش بۆردوومانی کڵێسا و بەئامانجکردنی کریستیانیەکان، وتی: ئەم پێشێلکاریانە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە فۆڕمی حکومەتی کاتی کە بە توندی ئیسلامییە، هیچ بوارێک بۆ گومان ناهێڵێتەوە.
سەباح شابۆ، پێیوایە ژن هێمای دادپەروەرییە، هەر بۆیە دەبێت سووریا بە بیرکردنەوەی مرۆڤدۆستانە و ژنانەوە بونیاد بنرێت، چونکە ژنان هاوبەشن لەگەڵ پیاوان و مافی ئەوەیان هەیە بەشداری بونیادنانی گەل بن، پێشێلکاری بەرامبەر ژنان هەیە، ژنان دەڕفێنرێن و گۆشەگیری دەکرێن، هەروەها ڕفێنراوەکان لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، و بە ئاشکرا دەکوژرێن، بۆیە ئەرکی ئێمەیە وەک ژنان یەکگرتوو بوەستین و پێکبهێنین، وەک دروشمی کۆنفرانسەکە ئاماژەی پێدەکات، هاوپەیمانییەکی ژنان بۆ دامەزراندنی دادپەروەری و دیموکراتی لە سووریا.
هاوپشتی ژنان
ئیلهام مەتلی، نوێنەری یەکێتی ژنانی سووریا لە سووریا ڕایگەیاند، هاودەنگییەکی گەورە لەنێوان ژناندا هەیە، چ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یان لە کەناراوەکانی سووریا، ئەوەی لەڕێگەی شۆڕشەکەمانەوە لە ناوچەکەدا ئامانجمانە، دامەزراندنی بیرکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتییە کە ڕێز لە ژنان بگرێت و ڕێگەیان پێبدات ڕۆڵی پێشەنگایەتی لەم قۆناغەدا بگێڕن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە نمونەی ئێمە بۆ ئەم خۆبەڕێوبەریە دیموکراتی و لامەرکەزییە، لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی کاتیەوە، بوونی ژنان لە زۆر لایەنەوە پەراوێزخراوە، کە لە یاساوە دەست پێدەکات تا دەگاتە پۆستەکان، بەڵام لە هەرێمەکانی ئێمەدا، بەهۆی دیموکراتییەوە، ژنان لە هەموو دامەزراوە و بوارەکاندا نوێنەرایەتی دەکرێن.
"سووریا بەپێی دیدگایەکی نوێ بۆ خۆمان و بۆ کۆمەڵگە بونیاد دەنێین"
عەبیر سلێمان، چالاکوان لە پێکهاتەی عەلەوییەکان، بەشداری کردو بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆحی دایکایەتی و گەنجی و ڕۆحی ئافراندن و داهێنان کە ژنان خاوەنیانن، کۆنفرانسەکەی بە کۆبوونەوەی جوانی پێناسە کرد، وتی: هیچ جیاوازییەک لە نێوان بەشداربووانی ئەم کۆنفرانسەدا نییە، ئێمە هەموومان ژنانی سووریاین و هەڵگری ئەو شتانەین کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و باشوور و کەناراوەکاندا هەڵیدەگرن، بە هەر شێوازێک بێت، ئێمە لەسەر یەک بۆچوون هاوڕاین، ئەویش پێویستی ژنانە بە ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان لە بونیادنانی سووریایەکی نوێدا بگرنە ئەستۆ، چونکە ژنان ئەوانەن کە بەها جوانکارییەکان لە خاک و لە مرۆڤدا پەروەردە دەکەن و دەچێنن.
عەبیر سلێمان، ستایشی ئەو وتارانەی کرد کە ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوچەکە پێشکەشی دەکەن، وتی: پێشاندەرێکی هەستیارن بۆ ئەوەی ئێمە بڕیارمانداوە یەک گەل بین لە ژێر یەک ئاڵادا، ئێمە ئیرادەیەکمان هەیە، سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرجەی کە ئەزمونمان کردووە و ئەزمونی دەکەین، هەموومان کاردەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و بونیادنانی سووریا بە هیوا و خۆشەویستی لەسەر بنەمای دیدیگایەکی نوێ بۆ خۆمان و بۆ کۆمەڵگە.