بەسێ هۆزات: دەبێت وتاری ڕێبەر ئاپۆ بە دیمەنەوە بێت

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بناڕازیبوونی بەرانبەر لێدوانی وەزارەتی دادی تورک نیشان دا کە وتوویەتی 'نابێت پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە دیمەن بێت' و دەسنیشانیکرد بەهیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ ناکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا قسەیکرد و پەیوەست بە لێدوانی وەزارەتی دادی تورک وتی، قسەیەکی ناجددییە کە وتووبووی، "پەیامی ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ڕێکارەکان نابێت بە دیمەن بێت" ە توندی ئەم نزیکایەتییە ڕەتدەکەینەوە، ڕەخنەی دەکەین و بە هیچ جۆرێک قبوڵی ناکەین.

 

هەڵسەنگاندنەکانی بەسێ هۆزات بەم شێوەیە:

"سەرەتا هێزە پیلانگێڕەکان بە نەفرەت و شەرمەزار دەکەم. ڕێز و سڵاو لە تێکۆشانی ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەکەم. لە کەسێتی شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" و هاوڕێ ڤیان سۆراندا بە ڕێز و حورمەتەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش بیردێنمەوە.

 

لەمرۆشدا لە دژی پیلانگێڕی و سیاسەتە قڕکارییەکانی سەر گەلی کورددا شەهیدات دەکەوێتەوە. تێکۆشانی بەردەوام و مەزن لە ئارادایە. لەم دوایانەدا هاوڕێ نەسرین ئامەد فەرماندەی یەژا ستار بەشداری کاروانی شەهیدان بوو. بەڕاستی هاوڕێییەکی زۆر هێژا بوو. لە بواری بە سووپابوونی ژناندا هەوڵێکی بێهاوتای دا. هاوڕێیەکی بوێر بوو.

 

هەروەها شەڕ لە قۆناغێکی سەخت و دژواردایە؛ هەرخۆی شەڕێکی سەخت لە ئارادایە و بەردەوامە. هێرشەکان هەیە و لە بەرانبەردا بەرخۆدانی بێهاوتاش بەڕێوەدەبرێت. لەم شەڕە سەختەدا شەهادەت دەکەوێتەوە. هاوڕێیانمان دەلال و زیلان شەهید بوون. هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دوایەیدا شەهادەت کەوتەوە، ناوی ئەو هەڤاڵانەی شەهید بوونە هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

هەڵبەتە زیاندانی دووژمنیش زۆر زۆرە. بەتایبەت لەم هێرش و چالاکییانەی ئەم دوایەدا گورزی کوشندەیان خوارد. تێکۆشان و بەرخۆدان لەدژی پیلانگێڕی بەشێوەیەکی بەردەوام بەڕێوەدەبرێت. وەک بەرخۆدانی گەل و گەریلا بەردەوامە. بەرخۆدانێکی بێ ناوبڕە و ماوەی ٢٦ ساڵە بە بەشداری دۆستانمان بەردەوامە.

 

کەوتینە نێو ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی. لە کوردستان و دەرەوەشدا بەشێوەیەکی بەهێز پیلانگێڕی شەرمەزار کرا. بەشداربوونی ئەمساڵ زۆر جەماوەری بوو. لە هەموو جێگەیەک خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نیشان درا و بە هەزاران ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە. بەم شێوەیە بڕیارداری بەرخۆدان نیشان درا.

 

دەتوانین بە ئاسوودەی باسی ئەمە بکەین. تێکۆشانی ٢٦ ساڵەی دژ بە پیلانگێڕی و پیلانگێڕان پەیوەست بە گەلی کوردەوە زانابوون، ئیرادە و بڕیاردارییەکی مەزنی نیشان دا. هەروەها هێزە پیلانگێڕەکان بەرانبەر ئەم تێکۆشانە شکستیان هێنا. پیلانگێڕی تێكشكێندرا و بەتاڵ کرایەوە. بەڕاستی لە ئێستادا سیستەمی قڕکردن و سیاسەتە قڕکارییەکان تێکشکاون. هەرخۆی پیلانگێڕی وەک بەشێک لە سیساتە بەگەڕ خرا و دەیانویست بەم سیاسەتە قڕکارییانە ئەنجامێک دەستخەن.

 

زۆر بەڕوونی دەیبینین ڕژێم و سیستەمی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیست مایەپووچ بووە. ئیدی ئەم سیاسەت و سیستەمە دەرنجامێک بەدەستناهێنێت. ئەمە حەقیقەتەکەیە. بەسایەی تێکۆشانی گەل و دۆست و گەریلا دووژمن تێکشکا. کاریگەرترین هۆکاری تێکشاندنی ئەم سیستەمە قڕکارییە بێگومان تێکۆشان و بەرخۆدانی بێهاوتای ٢٦ ساڵەی ئیمراڵییە. ئەمە گرنگترین بەرخۆدانە.

 

وەک باسمکرد، لەسایەیی ئەم تێکۆشانەوە بۆهەمیشە حەقیقەتی دووژمن ئاشکرا کرا. بە هەموو جۆرێک حەقیقەتی دەوڵەتی تورک ئاشکرا کرا. لەم بوارەشەدا گەلەکەمان زانبوونێکی مێژووی ناوازەی پەرەپێدا. عەقڵێتی دووژمنی ناسی، هۆشمەندی ئازادی دیاری کرا و بەم هۆشمەندییەوە ڕێگە بەرووی بەهێزبوونی تێکۆشان و بەرخۆدانی ئازادیدا کرایەوە. ئەم بەهێزبوونەیە وایکرد گەلەکەمان ماوەی ٢٦ ساڵە ئیرادەی بەرخۆدانێکی بەهێز بەڕێوەبەرێت و بەردەوامە. ئەمساڵیش لە بەرزترین ئاستیدا بوو.

 

گۆڕەپانەکان بە هەزاران و ملیۆنان تەنرا بوون. بەڕاستی بێهاوتابوو. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایش بە هەزاران دەڕژانە گۆڕەپانەکانەوە. لە ستراسبۆرگ و هەموو لایەکی ئەورووپا، لە باکووری کوردستانەوە بەرخۆدانی گرنگ و چالاکی گەورە ئەنجام دران و پیلانگێڕی شەرمەزار کرا. بەم هۆکارە دەتوانین زۆر بە ئاسوودەی بڵێین؛ بەڕاستی پیلانگێڕی و پیلانگێڕان شکستیان خوارد. سیاسەتی سەد ساڵەی نکۆڵی و لەناوبردن بەتاڵ کرانەوە و مایەپوچ بوو. هیشتاش جەخت لەم سیاسەتە دەکەنەوە بەڵام بەڕاستی بەتاڵ و پوچ بووەتەوە. هیچ ئیمکانێکی گەڕانەوەی نییە. هەموو گەلی کورد ڕاپەڕیوە و خواستی ئازادی هەیە.

 

گەلێک کە سەری دادەنەوێت و لە بێدەنگیدابێت گەل و کۆمەڵگەیەکی کۆیلەیە. بەڵام گەلی کورد گەلێکی لەم شێوەیە نییە. گەلی کورد لە بەرخۆدان و تێکۆشاندایە. هەموو گەل و کۆمەڵگەیەک چەندە بەرخۆدان بکات ئەوەندە لە ئازادی نزیکەبێتەوە. حەقیقەتی گەلی کورد لەم شێوەیە. بە بەرخۆدانییەوە جوانتر بوو، ئیرادەیەکی بەهێزی بەدەست هێنا و لە ئێستاشادا ئەم حەقیقەتە بەردەوامە. بێگومان دەگات بە ئامانجی سەرکەووتنی.

 

کۆنفرانسی گەلان

خەباتێکی زۆر گرنگە؛ بەڕاستی ڕەنجێکی مانادار و گرنگە. سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم هەوڵەدان و پیرۆزباییان لێ دەکەم. دەتوانین بڵێین خەباتێکی سەدساڵەیی و هیژا  و مانادارە. بڵاوبوونەوەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنداریکردنی لە پارادایمی دیموکراتیکی لە لایەن هەموو گەل و کۆمەڵگەکان لە سەرانسەر جیهان؛ لە بەرانبەر کێشەکانی مرۆڤایەتییدا وەک چارەسەر و جێگرەوە پەسەند دەکرێت. گفتوگۆکردن و لێگەڕین و هەوڵدانەکان پەیوەست بە جێبەجێکردن و ڕێکخستنکاری ئەم پارادایمە زۆر گرنگ و هێژایە. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە فکر و پرۆژە و پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ چەندە لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و چۆن لە لایەن مرۆڤایەتییەوە پەسەند کراوە. خەباتێک کە لەنێوان ١٤-١٦ی شوباتدا لە ئەورووپا بە ناونیشانی 'پلاتفۆرمی گەلانی ئەورووپا' ئەنجامدرا، نیشاندەری ئەمەیە.

 

نیشانیدا کە پاردایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ چەندە بڵاوبووەتەوە و لە لایەن مرۆڤایەتی، جیهان و کۆمەڵگەوە قبوڵ دەکرێت. چەندین بەشی کۆمەڵگە و نوێنەری ڕێکخراوی جیاواز بەشداری ئەم خەباتە بوون؛ ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، ئەکادیمی، تەڤگەرەکانی ژنان، تەڤگەرەکانی ئیکۆلۆژی، چەندین سۆسیالیست و کەس و لایەنی دیموکراتیکی بەشداربوون. بەو مانایەیی بووە خەباتێکی ئەنتەرناسیۆنالیستی. لە سەرانسەری جیهادان ئەو لایەنانەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆیان قبوڵ کردووە بەشداربوون، کە پاراستنی ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری، ئازای ژن و سرووشت دەکەن، لە بەرانبەر تاڵانی سروشت و قڕکردندا لە خەباتدان.

 

بەم هۆکارە بەشێوەیەکی فرەلایەنە گفتوگۆ لەسەر پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرا. زۆر باشتر شیکرایەوە و تێگەیەندرا و ڕێگەی بۆ درووستبوونی هۆشیارییەکی بەهێز کردەوە. بەڕاستی سیستەمی سەرمایەداری، ئیمپرالیزم و هەژموونگەرای و پارادایمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دووژمنی کۆمەڵگە، مرۆڤایەتی، ژن و سروشتە. لە ئێسادا کۆمەڵگە و مرڤایەتی لە نێو قەیرانێکی گەورەدایە. کێشەکانی کۆمەڵگە لە هەموو ڕوویەکەوە قوڵتربووەتەوە. داڕووخانێکی گەورە لە ئارادایە.

 

لەسەر کۆمەڵگە وەربەرهەم هێنانێکی گەورە، داڕوخاندنێکی ئەخلاقی و قەیرانێکی گەورە هەیە. لەسەرانسەری جیهاندا کۆمەڵگە، گەلانی بندەست و بەتایبەت ژنان بە دوای چارەسەرییدان بۆ کێشەکانی ئێستا. ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری و دیموکراسییان دەوێت. داوای ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک دەکەن. وەڵامی هەموو ئەو لێگەڕیینانە لای ڕێبەر ئاپۆیە. یەکانگییریەکی بەهێز لەگەڵ فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. لەبەرئەوەی ڕێبەرێتی چارەسەری هەموو ئەمانە پێشکەش دەکات. پەرە بە بەرنامەی چارەسەری جێگرەوە دەدات، پرۆژەیەک پێشدەخات و شێوەیەکی ژیان و سیستەمی دێنێتە ئاراوە. لێرەدا پێویستییەکی مەزن بە فکر و پرۆژەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئەم پەیوەندییدارییە مەزنە بەهۆی ئەم پێویستییەیە. بەم هۆکارە خەباتێکی گرنگ و مانادارە.

 

لەو ئەنجامنایەکی کە دوای خەباتەکە بڵاوکرایەوە بانگەوازی زۆر گرنگی تێدابوو. دەرنجامی گرنگی لێکەوتەوە. بڕیاردارییەکی گرنگ هەبوو. جێبەجێکردنی ئەمە بەشێوەیەکی بەهێز، بەداوداچوون، مەزنکردن و بەڕێکخستنکاری تێکۆشان؛ بڵاوکردنەوەی ئەم پارادایمە بە هەموو لایەکدا زۆر گرنگە. ئەم خەباتە کە لە ئەنجامی هەڵمەتی جیهانی ئازادییەوە هاتەئاراوە زۆر گرنگە.

سڵاو لەم خەباتانە دەکەم و پیرۆزی دەکەم. دەبێت بەبەردەوامبن. خەباتی لەم جۆرە زۆر گرنگە. دەبێت خەباتی بڵاکردنەوەی پارادایمەکانمان و بەڕێکخستنکردنی درێژە و بەردەوامی هەبێت.

 

لە ٢٧هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییدا، دەرکەوتنی خەباتێکی لەم جۆرە بووە وەڵامێکی مانادار بە ڕووی پیلانگێڕییدا. نیشانی دا کە پیلانگێڕی چۆن بەتاڵ بووەتەوە. هەوڵیاندا بە پیلانگێڕی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ و حەقیقەتەکەنی لەناوبەرن، بەڵام بە پێچەوانەوە فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، هەموو گەلانی جیهان خاوەندارییان لێکرد و وەک نەخشەڕێگە قبوڵ دەکرێت. ڕێگەی هەموو کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی ڕووناک دەکاتەوە. باشترین وەلام لە دژی پیلانگێڕی هەر ئەمەیە. دەبێت بە گوڕەوە بەردەوام بێت.

 

پەیوەست پرۆسەی نوێی چارەسەری

وەزیری داد، دوو سێ ڕۆژ لەمەوبەر لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند: "پەیامە ڤیدیۆییەکە بەگوێرەی یاسا نییە". لە ڕاستیدا ئەمە لێدوانێکی جددی نییە. ئێمە بە توندی ئەم ڕێبازە ڕەتدەکەینەوە و ڕەخنەی لێدەگرین و بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین.

ئەوە ٢٦ ساڵە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری بەڕێوە دەبەن؛ ئەمە لەخۆیدا ئەشکەنجەیە. یاسای نێونەتەوەیی ئەمە بە ئەشکەنجە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەناسێت، کە بەڕاستی وەهایە. هێشتا ئەم سیاسەتە بەردەوامە.

 

بەهۆی هەلومەرجی گۆشەگیرییەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، حکومەت بە سەرۆکایەتیی دەوڵەت باخچەلی بەردەوام بانگەوازی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ئەوان دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازیەک ئاراستەی بزووتنەوەکەمان و ڕای گشتی بکات. هەروەها دەوڵەت باخچەلی لە ٢٢ی تشرینی یەکەم دوای کرد لە ڕێبەر ئاپۆ کرد بێتە پەرلەمان و لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فراکسیونی هەدەپەدا قسە بکات و بانگەوازییەکەی ڕابگەیەنێت. مەبەستم ئەوەیە چەند مانگێکە بە ئاشکرا ئەم جۆرە بانگەوازانە دەکرێت و وەزیری ئێستای داد هەڵدەستێ دەڵێت؛ "ئەمە بەگوێرەی یاسا نییە، نابێت لێدوانێکی ڤیدیۆیی بدرێت". ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەوان جدی نین. ئەوە دەردەخات کە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و گەلانی تورکیا و جیهان چەندە بەشێوەیەکی جدی نزیکی پرۆسەکە نابنەوە.

 

ئەو کات دەپرسین: "ئایا بەدوای فرت و فێڵ دەگەڕێن، هەوڵی چی دەدەن؟ لە مانگی تشرینی یەکەمەوە چی لەم لێدوانانەتان دەکەن؟ چۆن ناوی لێدەکەن؟ دەڵێن "پەیامی ڤیدیۆیی بەپێی یاسا نییە". ئایا بەیاننامەیەکی نووسراو بەپێی یاسایە؟ ئەمە چۆن دەبێت؟ ئایا دروستە ڕێبەر ئاپۆ لە مەرجی گۆشەگیریدا پەیام ڕابگەیەنێت؟ کاریگەری ئەو پەیامەی کە لە گۆشەگیریدا دەدرێت چی دەبێت؟ پرسیار لە وەزیری داد دەکەم. ئایا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر مەرجی گۆشەگیریدا بە پێی یاسا گونجاوە؟ با وەڵامی ئەمە بدەنەوە.

 

ئێمە هەر لەسەرەتاوە دەڵێین مادام ئێوە داوای بانگەوازیەک لە ڕێبەرتی دەکەن، بانگەوازی ئەوە دەکەن، سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵبگرن و ئەو سیستەمە هەڵبوەشێننەوە. دەبێت ئەم سیستەمە هەڵبوەشێنرێتەوە چونکە ئەمە تاوانە. یاسا بە گۆشەگیرییەوە پێشێل دەکەن. کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری؛ بارودۆخی ژیان و کارکردن بۆ ڕێبەر ئاپۆ دابین بکەن. ڕێبەر ئاپۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێندرێت، ڕۆڵی خۆی دەبینێت و هەموو جۆرە کۆششێک دەکات. بۆ ئەوەی تورکیا بەرەو دیموکراسی ببات، پرۆسەکە لە گۆڕەپانی شەڕەوە دەگوازێتەوە گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناتوانم لە ژێر گۆشەگیریدا ئەم کارە بکەم.

 

ئایا مەرج و پێوەرەکان گۆڕاون؟ چاوەڕێی ئەوەن کە ڕێبەر ئاپۆ پەیامێک بدات. لایەنەکان دەڵێن: "ئۆجالان بۆچی پەیامەکەی نەدا، بۆچی دواکەوت، بۆچی لە ١٥ی شوباتدا نەدرا؟ بەڵام کەس ناپرسێت: "ئایا مەرج و پێوەرەکان گۆڕاون؟" لە راستیدا ئەوان بۆخۆیان یاساکانی خۆیان و یاسا جیهانیەکان پێشێل دەکەن. ئەمانە دەبێت پێش هەموو شتێک ئەنجام بدرێن. دەبێت گۆڕانگاری یاسایی و دادوەری بکرێت. پێویستە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ باشتر بکرێت و یاسا سەرڕاست بکرێتەوە و گۆڕانکاری بکەن. دەبێت گۆشەگیری بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەبێت ئازاد بێت. پێویستە مەرج و دەرفەتەکانی کارکردنی بۆ مسۆگەر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، کار بکات و پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتیک بنیات بنێت و پێشەنگایەتی بنوێنێ. ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکرن چۆن شتی وا ڕوودەدات؟.

 

ئێستاش دەڵێن "با پەیامەکەی ڕابگەیەنێت، بەڵام بە ڤیدیۆیی نەبێت. دەبێت بە نووسراوبێت، خۆیشی نەیخوێنێتەوە، با کەسێکی تر بیخوێنێتەوە. ئێمە بە توندی ئەم سیاسەتە ڕەتدەکەینەوە. هیچ ڕەوایەتییەکی پێنادەین، هیچ کاریگەرییەکی نییە و لای ئێمە جێگەی قبوڵکردن نییە. ئێوە ڕێبەر ئاپۆ لە بارودۆخی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییدا دەهێڵنەوە، دواتر چاوەڕێ ئەوە دەکەن کەسانێک بەناوی رێىەر ئاپۆوە بەیاننامەیەکی نووسراو بخوێننەوە و چاوەڕێی ئەوە دەکەن بزووتنەوە و گەل مەرجەکانی جێبەجێ بکەن؟ ئەمە خەیاڵێکی پووچە. نابێت کەس خەیاڵی لەو جۆرە بکات، ئێمە ڕێبازی دوور لە جدییەت بە جددی وەرناگرین با باش بزانن.

 

نومان کورتولموس سێ ڕۆژ لەمەوبەر لێدوانێکی دا و وتی: "بانگەوازیەکەی ئۆجالان زۆر گرنگ و مێژووییە. هەروەها سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت: 'ئەم بانگەوازییە گرنگییەکی مێژوویی هەیە'. کەواتە دەبێت دەوڵەت و حکومەت ڕوانگە و ڕێبازێکی جدی و ڕێزدارانەیان هەبێت بۆ ئەم هەنگاوە. دەبێت جددییەتی گونجاو نیشان بدرێت. جیا لەوە قبوڵ ناکرێت.

 

هەروەها دەبێت بانگەوازیەکە ڤیدیۆیی بێت. ئێمە، کادیرانی ئەم بزووتنەوەیە، خەباتکاران، گەل، دۆستان، هەموو ناوەندەکانی دیموکراتیک، ڕای گشتی؛ دەبێ پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە زمانی خۆیەوە ببیستین و ببینین. تەنها ئەو کاتە جێگەی باوەڕ و متمانە دەبێت. ئێمە ڕێبازێکی وەها دوور لە جدیەت بەرانبەر پرۆسەیەکی مێژوویی لەو شێوەیە قبوڵ ناکەین. ڕوانگەیەکی بێ بایەخ و دوور لە جدییەت بۆ ئەم پەیامە مێژووییە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گرنگییەکی مێژوویی هەیە، قبوڵکراو نییە. هەروەها  هیچ کاریگەریشی نابێت و پێشوازی لێ ناکرێت. بۆیە بە ڕوونتر دەڵێین شتێکی وەها مەحەڵە.

 

ئەگەر ئەو ڕێبازەی وەزیری داد نیشانی دا ڕێبازی حکومەت بێت، بێ جدیەتیە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە ئەوان یاری دەکەن. ئەگەر ئەمە ڕێبازی دەوڵەت و حکومەت بێت و بیانەوێت بەم شێوەیە ڕەفتار بکەن، ئەوە مانای وایە هیچ جددییەتێکی تێدا نییە.

بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکاری بۆ هەنگاوێکی مێژوویی دەکات بۆ کورد و گەلانی تورکیا و ناوچەکە. تا ئەو جێگایەی کە دەتوانین بەدوادا چوون بکەین، رێبەر ئاپۆ  خەریکی کارێکی زۆر چڕ و گرنگە لە پرۆسەکەیدا. لە ڕاستیدا تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی ٢٦ساڵەی لە ئیمرالی تێکۆشانی دیموکراتیکردنی تورکیا و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بووە. ئێستاش ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەم مەسەلەیە بەردەوامە لە تێکۆشانی. ڕێبەر ئاپۆ، بە ناوی گەلەوە، هەموو شوناسە بندەستەکان، ژن و مرۆڤایەتی، بە ئیرادەی بەرخۆدان و بەرزتر لە مرۆڤایەتییەوە، لە نێو سیستەمی ئەشکەنجە و سەپاندنی گۆشەگیریی ئیمرالیدا، بەرخۆدانێکی گەورە نیشان دەدات.

 

ئێستاش خۆی بۆ هەنگاوی دیموکراتیزەکردنێکی گەورە بۆ گەلانی ناوچەکە و بەتایبەت کورد و گەلانی تورکیا ئامادە دەکات. هەروەها دەیەوێت ئەم هەنگاوە مەزنە بە پرۆسەی گۆڕان و گۆڕانکاری بنەڕەتی بباتە پێشەوە. دەیەوێت پرۆسەی گۆڕان و گۆڕانی دیموکراتیک دەست پێبکات. وەک لە نامەکەیدا کە بۆمانی ناردووە بە ڕوونی بۆمان دەرکەوت، ڕێبەر ئاپۆ لە بواری گۆڕانکاری دیموکراتیک و بنیاتنانەوەی قووڵدا بە ئیرادە و پێداگرە. هەروەها لە هەوڵ و تێکۆشانێکی بەرفراواندایە.

 

ڕێبەر ئاپۆ هەر دەرفەتێک بۆ بەرژەوەندی گەل بەکار دەهێنێت. هەموو هێز، وزە و ژیانی خۆی بۆ ئەم مەبەستە فیدا کردووە.

هەندێک دەڵێن تورکیامان خۆشدەوێت، وڵاتپارێزین، بەڵام ئەگەر وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینە لە تورکیە هەبێت ئەوە ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ هەموو تەمەنی خۆی بۆ بنیاتنانی کۆمارێکی دیموکراتیک وتێکۆشان لەو بارەوە تەرخان کردووە. کەسێکە ماندوونەناسانە خەبات بۆ کۆمارێکی دیموکراتیک دەکات. هێندەی ڕزگاری گەلانی تورکیا و بۆ گەلانی ناوچەکەش تێکۆشان دەکات.

 

ئێستا کورد بەساڵانە تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبات. وەک لە سەرەتاوە وتم؛ ئەو کەسانەی تێکۆشان دەکەن ئازادن. لە ڕاستیدا ئەمڕۆ ئەوە گەلانی تورکیان کە زۆرترین کۆیلایەتی و کارەساتیان بەخۆیانەوە بینیوە. دەنگیان نییە، گوێڕایەڵی حکومەتن، ئیرادەیان لەدەستداوە. لە هەژاری، نایەکسانی و نادادپەروەرییەکی گەورەدا دەژین. دۆخی تورکیە ڕوونە. هەموو ئەو کارانەی کە لەدژی ڕێبەر ئاپۆ کراون، لە ڕاستیدا دژی هەموو گەلانی تورکیا کراوە. هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیری و ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ لە یەک کاتدا دەبێتە هۆی دیموکراتیزەکردنی تورکیە و ئازادیی هەموو کۆمەڵگای تورکیا. بۆیە پێویستە هەموو گەلانی تورکیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپو تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوە ببەن. ئازادی کۆمەڵگای تورکیا  گرێدراوی ئازادی ڕێبەر ئاپویە. ئەم بابەتە دەبێت بە تێر وتەسەلی تێبگەین.

 

چۆنیەتی مامەڵەی حکومەت لە گەڵ پڕۆسەکە

ئەم حکومەتە فاشیستییە لە لێواری ڕووخانێکی گەورە دایە. سیاسەتی جینۆساید، سەرکوتگەری و فاشیستیەی کە بەساڵانە جێبەجێی دەکات، کۆتایی ئەم حکومەتەی لێدەکەوێتەوە. لەم حاڵەی ئێستادا تووشی داڕمانێکی گەورە دەبێت. ئیتر ناتوانێت هەناسە بدات و هەرچی زیاتر ئەنجام وەرناگرێت زیاتر پەنا بۆ هێز و سەرکوتکاری دەبات. ئەمەش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی توندوتیژی و شەڕ. لە ئێستادا لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە شەڕدایە: لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، ژنان، گەنجان، چالاکانی ژینگەپارێز، تەنانەت لەگەڵ توسیاد(سەندیکای پیشەسازی و بازرگانانی تورکیا). واتە کەس نەماوە شەڕی لەگەڵ نەکات. لە شەڕێکی گەورەدایە لەگەڵ هەموو کەسێک جگە لە دەستە و لایەنگرانی خۆی. ئەم شەڕە بە سەرکوتکردن، توندوتیژی، ئەشکەنجەدان و زیندان، تانک و تۆپ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەموو شێوازێکی دیکەی کە لەبەردەستیدا بێت بەڕێوەدەبات.

 

ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە حکومەت شەرعیەتی خۆی لەدەستداوە. ڕەزامەندی و رەوایەتی لە کۆمەڵگادا تەواو بووە، ناتوانێت وڵات بەڕێوە ببات. لە هەموو شوێنێک خەڵک ناڕەزایەتی نیشان دەدەن. کرێکاران، خانەنشینان، ژنان و گەنجان کاردانەوە نیشان دەدەن. هەرچی حکومەت زیاتر دەگاتە بنبەست و ئەنجان بەدەست ناهێنێت، زیاتر هێرشی توندوتیژی دەکات. بەڵام ناتوانێت ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لەم دۆخە بدۆزێتەوە. شەڕەکە زۆر بەهێزە. تێکۆشانی کورد، تێکۆشانی هێزەکانی دیموکراسی، تێکۆشانی گەریلا و ئەو تێکۆشانەی کە لە ئاستی جیهانیدا بە هەڵمەتی ئازادیی جیهانی بەڕێوە دەچێت، هەموو ئەمانە حکومەتەیان خستۆتە ئاستەنگییەوە.

 

بەو بۆنەوە ناچار بوون دەرگایەکی بچووک لە سیستەمی ئەشکەنجە و سەپاندنی گۆشەگیری ئیمرالیدا بکەنەوە. هەروەها رێبەرایەتی ئەم ناتوانایی و گەڕان و هەوڵدانانەی ناو حکومەت دەبینێت. هەروەها دەبینێت کە سیاسەتی جینۆساید شکستی هێناوە. ئیرادە و تێکۆشانی مەزنی گەل بۆ ئازادی دەبینێت. کەواتە ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەرییەکی گەورەی پەرەپێدا؛ دەستپێشخەری گۆڕانکاری دیموکراتیک. دەیەوێت گۆڕانکارییەکی گەورە دەست پێ بکات. دەیەوێت تورکیا بەرەو دیموکراتیک ببات و گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بکات. دەیەوێت دیموکراتیزاسیۆنێکی گەورە لەسەر بنەمای ئازادی کورد لە تورکیە و ناوچەکە پەرە پێبدات. ئەمە هەنگاوێکی گەورە و مێژووییە.

 

بەڵام کە سەیری حکومەت دەکەن؛ هەموو ڕۆژێک دەڵێن پەکەکە دەبێت چەک دابنێت. ئەردۆغان هەر جارێک دەمی دەکاتەوە و ئەمە دووبارە دەکاتەوە. بەڵام کاتێک سەیری کردەوەکانیان دەکەیت، لە ڕاستیدا دەڵێن با شەڕەکە بەردەوام بێت. لەم وڵاتەدا سیاسەتێکی سەد ساڵەی حکومەت هەیە. هەمیشە دوژمنی ناوخۆیان دروست کردووە؛ کوردیان بەم شێوەیە پێناسە کردووە. بەم عەقڵیەتەوە دوژمنی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆمەڵگا بەرەو میلیتاریزە و شۆڤێنیزم گەشە دەکات. ئەمەش بووەتە ئامرازی سەرەکی بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات. ڕێبەر ئاپۆ بە هەمان شێوە دەیەوێت ئەم یارییەش هەڵوەشێنێتەوە.