بەرەی پارێزەرانی دیموکراتی سودان دەستگیرکردنی پارێزەر دار سەلام عەبدوڵا شەرمەزار دەکات

بەرەی پارێزەرانی دیموکراتی سودان دەستگیرکردنی پارێزەر دار سەلام عەبدوڵای لە ماڵەکەی خۆی لە ئامبادا بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن و پاساوی یاسایی شەرمەزار کرد، بە هێرشێکی ئاشکرا بۆ سەر پیشەی یاسایی و ڕۆڵی لە داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییە گشتیەکان دەزانێت.

سودان

 

دەستگیرکردنی پارێزەر دار سەلام عەبدوڵا پرسیار لەبارەی ڕێزگرتن لە ئازادییە گشتییەکان و سەروەری یاسا لە سودان دەوروژێنێت، داوای ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی ئەو کەسانە دەکات کە بەرگری لە دادپەروەری دەکەن و دڵنیابن لەوەی کە نەکرێنە ئامانج و سنووردار نەکراون.

 

ڕۆژی ١٠ی حوزەیران، بەرەی دیموکراتی پارێزەرانی سودان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستگیرکردنی پارێزەر دار سەلام عەبدوڵای شەرمەزار کرد، ئاماژەی بەوەدا کە دەستگیرکردنی بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری و پاساوێکی یاسایی ئەنجامدراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، دار سەلام عەبدوڵا لە ماڵی خێزانەکەی لە ئامبادا لە بلۆکی ١٦ لە ئۆم دورمان دەستگیرکراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، ئەوەی بەسەر دار سەلام عەبدوڵادا هات، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر پیشەی یاسایی، ڕۆڵی دەستووری و یاسایی لە داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییە گشتییەکان.

 

بەرەی پارێزەرانی دیموکراتی سودان لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، ڕەتکردنەوەی تەواوەتی خۆی لە شێوازە ئارەزوومەندانە و سەرکوتکردنی ئازادی پارێزەران دووپاتکردەوە، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دار سەلام عەبدوڵا دەکەین، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆی دووپاتدەکەینەوە، داواش لە هەموو پارێزەرانی سودان دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە دووبارەبووەکانی سەر پارێزەران، چ ژن و پیاو و پیشەی یاسایی.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە جونتای سەربازیی کودەتا کە بریتیە لە(کۆمەڵێک لە پێشەنگی سەربازییەکان کە لە ڕێگەی کودەتایەکەوە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە) بەردەوامە لە ستەمکاری، بەکارهێنانی بەربڵاوی تاکتیکی تیرۆریستی بۆ گۆشەگیریکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە هەڵوێست یان بۆچوونێکیان هەیە، هەروەها ڕێبازی بەربەریانەی خۆی بۆ زەلیلکردنی بێتاوانەکان، بەتایبەتی پارێزەران، کە وەک هێڵی یەکەمی بەرگریکردن لە بەرامبەر پراکتیزە ئارەزوومەندانەی خۆیان ماونەتەوە.