"ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفەکەی ڕێگەی ئازادی ژنانی کردەوە"
شێرین حەسەن، جێگری ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ-دەم، ئاماژەی بەوەدا کە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی بۆ ئازادی ژنان کردەوە، ئازادی جەستەیی ئەو لە ڕێگەی خەباتی ژنانەوە مسۆگەر دەبێت.
نەغەم چاچان
قامیشلۆ-لە شاری قامیشلۆ ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ دڵسۆزی خۆیان بۆ داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپات دەکەنەوە. داواکاری ژنان تەنها سیاسی نییە بەڵکو دەربڕینی ئیرادەی ئازادی ژیانە کە باوەڕیان پێی هەیە، ژنانی قامیشلۆ ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالام هەوێنی ئازادی ژن و کۆمەڵگەیە، گۆشەگیریی بەردەوام لەسەر ئەو درێژەپێدەری هەوڵەکانە بۆ سەرکوتکردنی ئایدیاڵەکانی یەکسانی و ڕزگاریخوازی. ئەو ژنانە ڕایانگەیاند کە هەزاران ژن ئیلهامیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی هەستن و بەرەنگاری ببنەوە. ژنان بە کردار و هەڵوێستەکانیان، دڵسۆزی خۆیان بۆ نزیکبوونەوە و فەلسەفەی عەبدوڵڵا ئۆجالان نوێ دەکەنەوە. ئەو فەلسەفەیەی ژنانی کردووە بە ناوەندی گۆڕان و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا.
شێرین حەسەن ، جێگری ئەنجومەنی ژنانیتەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ-دەم، سەبارەت بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
شێرین حەسەن ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٧ ساڵە لە زیندانی ئیمرالیدایەو وتی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ لە ئەنجامی پیلانێکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و تا ئەمڕۆش لە زینداندایە. تادێت گۆشەگیری لەسەی توندتر دەکەنەوە. ئامانجیان دووخستنەوەی لە گەلە، کارەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژەڤدا گەورەیە، ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی بیر و بۆچوونەکانی بۆ گەل پەیوەندییەکی ئایدیۆلۆژی و خۆشەویستی و ڕۆحانییە بە خەڵکەوە. ئەمە پەیوەندییەکی ئایدیۆلۆژی و خۆشەویستی و ڕۆحییە.
"دڵسۆزی گەل ڕێگر بوو لەوەی پیلانگێڕییەکە بە ئامانجەکەی بگات"
شێرین حەسەن ڕاشیگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە بیر و فەلسەفەی خۆی بوونی کوردی هێنایە ڕوو و وتی: پێش ئەوەی بیری ڕێبەری گەلی کورد سەرهەڵبدات، ئێمە وەک گەلی کورد هیچ ناسنامە و بوونمان نەبوو، ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان داگیرکردبوو، دەیانویست بە سیاسەتەکانی خۆیان لە زمان و کولتوور و مێژووی خۆمان ببڕن و دەیانویست کورد قڕ بکەن. ڕێبەر ئاپۆ بە بیر و فەلسەفەی خۆی دارە وشکبووەکانی ئاو دەدا و ئەم درەختانە گەشەیان کرد وابەستەبوون بە ڕێبەر ئاپۆ ڕێگری لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کرد لە گەیشتن بە ئامانجەکەی.
"ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی سیستمی هەڵوەشاندەوە"
شێرین حەسەن جەختی لەوە کردەوە کە ئازادی پەیوەستە بە کۆمەڵگەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت پڕۆژەکەم نیوە تەواو بووە، ژنان پڕۆژەکەم تەواو دەکەن، ڕێبەر ئاپۆ بە بیرکردنەوەکانی خۆی ئازادە، ڕێبەر ئاپۆ زیندانی ئیمرالی کردە شوێنێک بۆ فێرکردنی ئازادی و ژنێکی ئازاد کە چۆن ڕۆڵی خۆی لە کۆمەڵگەدا بگێڕێت، ڕێبەر ئاپۆ هیچی بۆ خۆی نەکرد بیرکردنەوە بۆ ئەم گەلە بە گشتی، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لەسەر پێی خۆی بوەستێت، ئەوانەی کار بۆ کۆمەڵگە دەکەن و ئەوانەی سیاسەتمەدارن، بۆ لەناوبردنیان ڕەوانەی زیندانی ئیمرالی کران. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ، چونکە مێژوو و ئایندە بە دروستی هەڵدەسەنگێنێت، سیستمی ناو ئیمرالی تێکشکاند.
شێرین حەسەن ڕایگەیاند کە هەوڵی ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەدەن و وتی: ڕێبەر ئاپۆ ژنێکی ئازادی لە پاڵ پیاوێکی ئازاددا دروست کرد، بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە کۆمەڵگە بەڕێوەببەن. گەل بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای ئەوە دەکەن کە ژیان بەبێ ڕێبەر ئاپۆ نییە، ڕێبەر ئاپۆ هەموو ڕۆژێک کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم گەلە دەکات، چۆن گەل دەتوانێت خۆی ڕێکبخات و هەروەها ڕۆحی کۆمەڵگەی سروشتی بگەڕێنێتەوە جارێکی دیکە ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی کێشەکانی جیهان بە بیر و فەلسەفەی خۆی چارەسەر دەکات، پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ بونیادنانی نەتەوەیەکی دیموکراتیکە، چونکە جوگرافیای کوردستان هەموو ڕەنگەکان لە باوەش دەگرێت.