ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: تیشک بخەنەسەر ڕێکخستنی کردەیی
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامێکیدا بۆ ژمارەی تەمووزی ڕۆژنامەی کۆمیناڵ داوای کردو وتی: بڵاوکراوەکان نابێت تەنها لەسەر ئاستی تیۆری بمێننەوە، بەڵکو دەبێت ببنە دەنگی بونیادنانی کۆمەڵایەتی و ڕێبازی سەردەمی نوێ دیاری بکەن.
ناوەندی هەواڵ
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ ژمارەی مانگی تەمووزی ڕۆژنامەی کۆمیناڵ بە ناونیشانی "نابێت تەنها تیۆری بەرهەم بهێنێت، بەڵکو لە هەمانکاتدا دەبێت هێڵێک درووست بکات کە ڕێگەی پراکتیکیش بکاتەوە" نارد.
پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەم شێوەیەیە:
پێدەچێت ئێوە هەوڵ بدەن چوارچێوەیەکی تیۆریی بەهێز بنیاد بنێن. بەڵام پێویستیی قۆناغی نوێ تەنها مشتومڕی تیۆری نییە؛ پێویستی بە هێڵێکی وەشاندن هەیە کە لە ناو جەرگەی ژیاندا وەڵامی خۆی بدۆزێتەوە، کۆمەڵگە ڕێکبخات و ڕێگا و ڕێبازی پراکتیکی بخوڵقێنێت. لەبەر ئەوە؛ لەو باوەڕەدام کە دەبێت بە تایبەتی گرنگی بە ناونیشانەکانی ڕێکخستنی پراکتیکی بدەن.
لەم قۆناغە مێژووییەدا و لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی وەشانەکانی، کۆمۆناڵ ڕایگەیاندووە کە ئەم ئەرکانە دەگرێتە ئەستۆ و لە ڕێگەی ناوەکەشیەوە پێداگریی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکانە نیشانداوە. بۆیە نابێت وەشانی نوێ تەنها وەک کارێکی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە ببێنرێت، بەڵکو دەبێت لە هەمان کاتدا ببێتە دەنگی بنیادنانی کۆمەڵایەتی, سیاسی و ئایدۆلۆژیی قۆناغی نوێ، و ببێتە ئەو هێزەی ئاڕاستەی سەردەمی نوێ دیاری دەکات.