بکوژی شادیە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

شادیە عەبدوڵا کە ساڵی ڕابردوو لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەرێمی کوردستان بە دەمانچە کوژرا، سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژەکەی دەرچوو. ناوەندی هەواڵ

شادیە عەبدوڵا کە ساڵی ڕابردوو لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەرێمی کوردستان بە دەمانچە کوژرا، سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژەکەی دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی یاسا لە دیوانی وەزارەتی کارەبا، دوێنێ ٦ی شوبات بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی فەرمانبەری کارەبا "شادیە عەبدوڵا" دەرچوو.

 

ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١، ئەندازیار "شادیە عەبدوڵا" فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا لەكاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتەکەوە بەدەمانچە كوژرا، ئەو کەسەى تەقەکەى کردبوو لەلایەن پاسەوانەكانی بەڕێوەبەرایەتیەکەوە دەستگیركرا.

 

بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئەو فەرمانبەرەی ئەندازیارەکەی کوشت پیشتر داوای لە شادیە کردبوو کە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، بەڵام ڕەتیکردبووەوە هەربۆیە دوو گولـلەی پێوەنابوو.