بەهۆی تەزووی کارەباوە ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەزووی کارەباوە ژنێکی دووگیان لە ناحیەی شۆڕش گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی تەزووی کارەباوە لە ناحیەی شۆڕش ژنێک گیانی لەدەستدا.

 

هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕایگەیاند ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٥ خولەک، تەرمێکیان گەیاندە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، کە ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵە بە ناوی خ. ح. م خەڵکی گوندی مەسۆی سەرچەمە و دانیشتووی ناحیەی شۆڕشە.

 

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشداوە کە دووگیان بووە و بە وتەی کەسوکارەکەشی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە. دووگیان بوو بەوتەی کەسوکارەکەی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

 

دوای ڕێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

 

ت.پ