بەهۆی تۆپبارانی عەین عیسا چوار ژن و منداڵ برینداربوون
لە تۆپبارانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی گوندنشینانی عەین عیسا دوو منداڵ و دوو ژن برینداربوون.

لە تۆپبارانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی گوندنشینانی عەین عیسا دوو منداڵ و دوو ژن برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی هاوار نیوز بەهۆی تۆپبارانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی گوندی ئیرماتی ڕۆژئاوای عەین عیسا دوو ژن و دوو منداڵ برینداربوون.
ناوی بریندارەکان بریتین لە: نەبیل ئەلتالیب تەمەن دوو ساڵ، ڕەغد عەلی ١٥ ساڵ، سوها عیسا ئەلفەیاد ٢١ سال، بەرا عومەر حوسێن ١٨ ساڵ، سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی ڕەققە چارەسەرکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەوی ڕابردوو گوندەکانی هۆشان، دیخێلب، خالیدیە، دبیس و میلکی ڕۆژئاوای عەین عیسا، شارۆچکەی حەش، ڕێگای ئێم 4، فاتسا، میشێرف و جەهبەلی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە تۆپباران کردووە.