بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە، لە دوێنێوە ئاگر لە ئامێدی کەوتووەتەوە
لە شەوی ڕابردووەوە بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە، ئاگر لە سنووری گوندەکانی مژێ و کەفنەمژێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کەوتووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئیوارەی ١٧ی ئاب، تۆپخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تۆپبارانی سنووری گوندەکانی مژێ و کەفنەمژێی کرد، لە کاتێکدا ئەو دوو گوندە بە فشاری سوپای تورک ناچار بە چۆڵکردن کراوە و تەنها ڕەز و باخی هاوڵاتییان مابووەەوە.
جگە لە دانیشتووانی رەسەنی گوندەکان تەنانەت لایەنە پەیوەنیدارەکانی حکومەتی هەرێمیش ناتوانن بچنە سنوورەکە، بۆیە ئاگرەکە تا ئێستا بەردەوامە و بەشێک لە باخی هاوڵاتییانی سووتاندووە.\
بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، تا ئێستا نزیکەی ٦٨ هەزار دۆنم لە دارستان، پوش و پاوانی لە خاکی باشووری کوردستان سووتاوە و ڕۆژانەش بۆردوومانەکانی بەردەوامە.