بەهۆی لافاوەوە ٣٠٠ گوند لە ئیران زیانی بەرکەوتووە

ماوەى چەند ڕۆژیکە بارانێكی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی پارێزگای بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە لانیكەم ٣٠٠ گوند زیانی پێگەیشتووەو ١٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٤ی نیسانەوە ڕێژەیەکى زۆر باران لە بەلوچستان باریوە و تا ئێستا بەردەوامى هەیە ژمارەیەك لە میدیا ناوخۆییەكان ئاماژەیان بەوەکردووە، لە هەندێك لەو ناوچانەی لافاوی تێدا درووست بووە، هیچ تیمێكی حكومەت و تیمی فریاگوزاری لێ نییە.

 

بەهۆی دروست بوونی لافاوەوە لانیكەم ٣٠٠ گوند زیانی پێگەیشتووە، هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٨ كەس بەرزبووەوە و سێ كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.