بەهۆی کەم ئاوییەوە ٨٥%ی هۆڕەکانی عێراق لەناوچوون
بەهۆی کەم ئاوییەوە ٨٥%ی هۆڕەکانی عێراق و بە هەزاران ئاژەڵ لەناوچوون.

ناوەندی هەواڵ- گرتنەوەی پشكی ئاوی عێراق لەلایەن دەوڵەوتی داگیركەری تورك و كاریگەرییەکانی گۆڕانی كەشوهەوا بووەتە هۆی لەناوچوونی ٨٥%ی هۆڕەكانی عێراق و بە هەزاران ئاژەڵیش لە ناوچوون.
كیفاح ئەسەدی، سەرۆكی شارەوانی شارەدێی جەبایش ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا هیچ شتێك لە هۆڕەكانی جەبایش نەگۆڕاوە، بەڵكو قەیرانەكە سەختر بووە، هۆڕەكانی ناوەڕاست و حەمەر مردوون و لە ناوچوون، هەروەها لە ٨٥%ی هۆڕەكانی عێراق لە ناوچوون و ٧ هەزار سەر گامێش تیاچوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەم ئاویی بووەتە هۆی كۆچ و ئاوارەبوونی دانیشتوانی هۆڕەكان، كە ئەمەش زیانێكی زۆری بۆ ناوچەكە هەبووە.