بەهۆی هەوڵدانی بۆ خەتەنەکردنی ژنێک هاوڵاتییەک لە بەریتانیا سزا درا

لە بەریتانیا هاوڵاتییەکی عێراقی بە تاوانی پلاندانان بۆ ناردنی ژنێکی بەریتانی بۆ عێراق و خەتەنەکردنی، بە چوار ساڵ و ٦ مانگ سزادرا.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی بەریتانیا بڵاویکردەوە، پێش مانگێک عیماد کاکی هاووڵاتیی عێراقی تەمەن ٤٧ ساڵ، کە دانیشتووی شاری نۆتینگهامە پلانی ناردنی ژنێکی ئەو وڵاتەی بۆ عێراق داناوە، بۆ ئەوەی خەتەنە بکرێت و دواتر بەزۆر هاوسەرگیری پێبکرێت، ئەمە بەبێ ئاگاداری ژنەکە بووە، بەڵام شایەتحاڵێک پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوەو عیماد دەستگیر کراوە، لە دادگای شاهانەی نۆتینگهام پرۆسەی دادگاییکردنی بەڕێوەچوو، بە چوار ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سزا درا.

 

نیرماڵ شانت، ئەو دادوەرەی عیمادی دادگای کرد ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەموو کارێکی کردبوو بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە سەرکەوتنی پلانەکەی، ئەو تاوانە پێویستی بە سزایە.

 

بەگوێرەی میدیای بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٩ عیماد ژمارەیەک هەوڵی دیکەی هاوشێوەی دابوو، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی دۆسیەکە و رۆشتنی لە شارێکەوە بۆ یەکێکی دیکە، قورس بووە سزا بدرێت