بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە ٥٠ منداڵ کوژران
ئیسڕائیل دوو هێرشی جیای لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە ئەنجامدا، لەو هێرشانەدا کۆی گشتی ٨٤ کەس گیانیان لە دەستداوە کە زیاتر لە ٥٠ کەسیان منداڵ بوون.
ناوەندی هەواڵ
سوپای ئیسرائیل کە نزیکەی مانگێکە گەمارۆی فەڵەستینیەکانی داوە، ماڵی فەڵەستینیەکانی لە باکووری غەززە کردە ئامانج، لەڕاگەیەندراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە، ئاماژە بەوەکراوە سوپای ئیسرائیل لە باکووری غەززە بیناکانی بنەماڵەی شەلایل و ئەلغەندووری بۆردومان کردووە، کە ١٧٠ کەسی مەدەنی تێیدا بوون و ٨٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، خەڵک لە ژێر داروپەردوودا ون بوون و بریندار بوون.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئیسرائیل کۆمەڵکوژی لە غەززە ئەنجام دەدات و ل ئەو باڵەخانانەی کردووەتە ئامانج کە فەڵەستینییەکان تێیدا دەژین.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای ئیسرائیل سیستمی تەندروستی لە باکووری غەززە تێکشکاندووە و بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان بووەتە هۆی وەستانی کارەکانیان.