بەهۆی هەراسانکردنی ژنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو بەرپرسی تاڵیبان دەرچوو
بەهۆی هەراسانکردنی ژنان، لە دادگای لاهای فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو بەرپرسی تاڵیبان دەرچوو.
ناوەندی هەواڵ
لە مانگی ئابی ٢٠٢١ تاڵیبان گەڕایەوە بۆ ئەفغانستان و دەسەڵاتی گرتە دەست و بە یاسا ژنان و کچانی ئەفغانستانی سنووردار کرد و لە مافی خوێندن و کار کردن و گەشت کردن بێبەشیانی کرد.
کەریم خان، داواکاری گشتیی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاهای، سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو بەرپرسی تاڵیبان ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەیبەتوڵا ئەخوندزادە سەرکردەی گرووپی تاڵیبان و عەبدولحەکیم حەقانی سەرۆکی دادگای باڵای تاڵیبان دەرچووە.
وتیشی: بە تۆمەتی هەراسانکردنی کچان و ژنانی ئەفغانستان فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەرچووە، کە بەرپرسن لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی.