بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشە تۆپخانەکانەوە، پزیشکێکی ژن لە سودان کوژرا

ژنە پزیشکێک لە کەمپی ئەبو شووک لەکاتی چوون بۆ ناوەندێکی تەندروستی بۆ یارمەتیدانی بریندارەکان بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی کەمپەکە، دوای هێرشێکی تۆپخانە کوژرا.

سودان - ژووری بارودۆخی فریاگوزاری کەمپی ئەبو شووک کوژرانی ژنە پزیشکی فیردوس ئەلتەیب موسا ڕاگەیاند کە لە هێرشێکی تۆپخانەیی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر کەمپەکە گیانی لەدەستدا. ژوورەکە ڕایگەیاند کە دکتۆر فێردۆس لەنێو ئەو کەسانەدایە کە نموونەیەکی نایابی کاری مرۆیی و خۆبەخشانە لە پیشەی پزیشکیدا پێشکەش کردووە؛ لە سەرەتای شەڕەوە ڕۆڵی هەبووە لە ڕزگارکردنی ژیانی زۆر کەس، و لەکاتی ڕێگادا بۆ یارمەتیدانی بنکەی تەندروستی ژیانی لەدەستدابوو.

 

 

کەمپەکانی پەنابەران لە دارفور وەک کەمپی ئەبو شووک و زامزم لە ئێستادا شاهیدی پێشێلکاریی توندی مافەکانی مەدەنین. لەوانەش کوشتن و دەستدرێژی و ئاوارەبوونی زۆرەملێ. ئەو کارەساتانە دوای هێرشی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا هاتە سەر کەمپی زامزم لە هەفتەی ڕابردوودا کە بە سەدان کەس کوژران. هەماهەنگی گشتی کەمپەکانی پەنابەران لە سودان ڕایگەیاند، پڕۆسەی ئاوارەبوون بە چڕییەکی زۆرەوە لە شاری فاشر و کەمپەکانی و ناوچەکانی دەوروبەری بەرەو ناوچەی "تەوێلە" بەردەوامە.

 

 

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی پشتیوانی لە قوربانیانی دارفور، تەنها لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی ئاوارەکان گەیشتووەتە ٢٧٩ هەزار و٥٦٠ کەس؛ ئەم خەڵکە لە شاری فاشر و ئۆردوگای زامزم و ئەبو شووک و ئەبوجە و هەروەها ناوچەکانی شەقرە و ئوم حیجالیج و دەوروبەری فاشێر بۆ ناوچەی تەویلە هەڵاتوون بۆ ئەوەی پەناگەیەکی سەلامەتیان بۆ بدۆزنەوە.

 

 

هەروەها ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە جگە لە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس کە پێشتر ئاوارە بوون، کە هەموویان ڕووبەڕووی کەمیی زۆر لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و ئاو و دەرمان بوونەتەوە.

 

 

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە زۆرینەی ئەو ئاوارانە لە گروپە هەرە لاوازەکانن، واتە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووان، کە پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی دوور بکەوێتەوە. ڕێکخراوەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەزگاکانی فریاگوزاری کردووە پاڵپشتییەکانیان بەهێزتر بکەن و بەپەلە هاوکارییەکان زیاد بکەن.