پەلدا ئەڵچی بەهۆی بیانوویەکی دەوڵەتی تورکەوە بە دوو منداڵەوە لە زینداندایە

پەلدا ئەڵچی لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ـدا لەگەڵ ئەوەی لە جزیرە نەبوو، سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ بڕایەوە، دوای بڕیارەکە، پەلدا ناچاربوو لەگەڵ دوو منداڵە بچووکەکەی بچێتە زیندان.

ناوەندی هەواڵ

 

چەندین ساڵ لەمەوبەر دەوڵەتی تورک بە تاوانی “تێکدانی یەکپارچەیی و یەکێتیی دەوڵەت” دۆسییەی بۆ پەلدا ئەڵچی کردەوە، لەگەڵ ئەوەی کە دۆسییەکەی لە دادگای تێهەڵچوونەوەیە و بڕیاردرا، کە وەک زیندانی، دادگایی بکرێت، بەڵام سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسکراوی بۆ بڕدرایەوە.

 

پەلدا ئەڵچی کە لەگەڵ منداڵە دوو ساڵ و سێ ساڵەکەیدا لە مانگی ئایارەوە لە زیندانە ڕایگەیاند، زەحمەتییەکان بوونەتە ڕۆتین و داوای پشتیوانی کرد.

 

پەلدا ئەڵچی لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە جزیرە نەبوو، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دەستگیرکرا و دوای ئەوەی ڕاگەیاندراوەکان لەسەری لە ژێر ئەشکەنجەدا وەرگیران، بە مادەی ٣٠٢، بە تاوانی “تێکدانی یەکپارچەیی و یەکێتیی دەوڵەت” دۆسییەی بۆ کرایەوە، کاتێک دادگایی کرا منداڵ بوو، ئەو کاتە هێشتا ١٨ ساڵی تەواو نەکردبوو، پەلدا ئەڵچی دوای ساڵانێک دەستگیرکرا.

 

دوای دەستگیرکردنی نۆ مانگ لە زیندان ڕاگیرا و دواتر بە بڕیاری ڕاگرتنی لە ماڵەوە ئازادکرا، نزیکەی دوو ساڵ و هەشت مانگ لە ماڵەوە زیندانی کرا، مانگەکانی ڕابردوو لەسەر دۆسییەکە، کە ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوامە بڕیار درا و  سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسکراوی بۆ بڕدراوەتەوە، بڕیاری گرتنی درا.

 

دوای بڕیارەکە لەبەرئەوەی کەس نەبوو ئاگای لە منداڵەکانی بێت، لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا کەوتە زیندان، پەلدا ئەڵچی دەیەوێت ئەو پرۆسەی دادگاییکردنە پووچەڵبکرێتەوە، کە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بەڕێوەبرا.

 

ڕحان گۆک، لە پارێزەرانی دۆسێیەکە ڕایگەیاند، ئەو دادگاییکردنەی ئەنجامدرا، سەرتاپای نادادپەروەرانە و ناڕەوایە، لە دۆسێیەی پەلدا ئەڵچیدا ڕاگەیاندراوی شایەتحاڵان، کە دەشێت بە دژبەری پێناسە بکرێن.

 

ڕحان گۆک وتیشی: دوای ئەم پێشێلکارییانە، کاتێک هاوژینی پەلدا هاتە سەردانی ڕووبەڕووی نادادپەروەری بووەوە و سزای شەش مانگ قەدەغەی دیدار بۆ هاوژینەکەی بڕدراوەتەوە، ئەو خێزانە لە دۆخێکی زەحمەتدان و پێویستە ئەم نادادپەروەرییە دەستبەجێ کۆتایی بێت.