بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورک خێزانێک خانووەکەیان بەسەردا ڕووخا

دەوڵەتی تورک سیرینی بۆردوومان کرد و خێزانێک خانووەکەیان ڕووخا بەسەریاندا.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردوومان کردن و هێرشەکانی بۆسەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەم هێرشانەدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێنە ئامانج و گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.

 

ئێوارەی دوێنێ ١٤ی کانوونی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شاری سرینیان بۆردوومان کرد، لە بۆردوومانی گوندی دیکان خانوویەک ڕووخاوە و خێزانێک لەژێر داروپەردووی خانووەکەیاندا گیریان خواردبوو.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، بەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر سرین و دەوروبەری بە چڕی بەردەوامە و لەو چوارچێوەشدا لە ئێستادا دەوڵەتی تورک تۆپبارانی سنوورەكە دەکات.