بەهۆی بۆردوومانی بازاڕێکی بەناوبانگی شاری فاشر ٢٧ کەس کوژران و برینداربوون
بەهۆی توندوتیژی و خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە دارفور، شاری فاشر شاهیدی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوو کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەنجامدرا، بازاڕێکی بەناوبانگی قەرەباڵغی لە خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢٧ کەس کوژران و برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
شاری فاشر لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ەوە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا گەمارۆی بەسەردا سەپێندراوە، سەرەڕای هۆشداری نێودەوڵەتی لەسەر مەترسی شەڕەکە، بەو پێیەی ئەو شارە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانە بۆ پێنج ویلایەتی دارفور، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بارودۆخی مرۆیی کارەساتبار و پەرەسەندنی توندوتیژییە نەتەوەییەکان و کوشتنی بێ جیاوازی.
لێژنەی فریاگوزاری سودان ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوول ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئێرانەوە بۆ سەر بازاڕێکی بەناوبانگی شاری فاشر لە ویلایەتی دارفۆری باکوور لە ڕۆژئاوای سودان ئەنجامدرا، ٢٧ کەس کوژران و بریندار بوون.
لیژنەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە تاوانێکی نوێ پێکدەهێنێت، ئەمەش زیاد دەکات بۆ زنجیرەیەک پێشێلکاری کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون، ئەم هێرشە بەشێکە لە "کۆمەڵکوژی دووبارە و سیستماتیکی" کە ڕۆژانە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە فاشر و دەوروبەری ئەنجامدەدرێت.
تا ئێستا هێزەکانی پشتیوانی خێرا هیچ لێدوانێکیان بڵاونەکردووەتەوە.