بەهۆی بۆردوومانەوە لە ماوەتی سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنووری سلێمانی هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداو ئەو خانووەشی کە تێیدا بوو خاپوور بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەکراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە لەکاتی بۆردوومانەکەدا بەتەنها لە ماڵەوە بووە، تەمەنی ٣٠ ساڵە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ناوى محەمەد سەعیدە و خەڵکى گوندەکەیە، بەڵام لە سلێمانى نیشتەجێیە و بەمەبەستى کارى باخدارى سەردانى گوندەکەى کردووە، ئەو خانووە لەڕێگەى چوار مووشەکەوە بۆردوومان کراوە و پێدەچێت لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە ئەنجامدرابێت.

 

هاوکات شەوی ڕابردوو ١٣ی نیسان، لەلایەن فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە چەند ناوچەیەکی جیاواز لە هەرێم بۆردوومانکران.