بەهۆی بەکاڵاکردنی ژنان لە فێستیڤاڵی جیهانیی ڤینیسیا ناڕەزایەتی نیشان دەدرێت

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەربارەی بە کاڵاکردنی ژنان لە فێستیڤاڵی ڤینیسیا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، تەوەری ژن لە نمایشەکانی ئەمساڵدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی چالاکوانانی ژنان بووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەربارەی بە کاڵاکردنی ژنان لە فێستیڤاڵێکی جیهانیدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: فێستیڤاڵی جیهانیی ڤینیسیا، کە دوو ساڵ جارێک لە نەمسا و دانیمارک بەڕێوە دەچێت، تەوەری ژن لە نمایشەکانی ئەمساڵدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی چالاکوانانی ژنان بووەتەوە، لەبەرئەوەی لە فێستیڤاڵەکەدا بە کاڵاکردنی ژنان لە چوارچێوەی نمایشکردنی ژنان بە شێوەی ڕووتبوونەوە بە دیکرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ژنانی ئامادەبووی فێستیڤاڵەکان پرسیاری ئەوەیان وروژاندووە کە بۆچی جەستەی پیاوان بەو شێوەیە نەکراوەتە تەوەری هونەری، گرووپی ناڕەزایەتیی فێمێن هاوشانی گرووپە سیاسییەکانی تر، چالاکییان دژی ئەو جۆرە نمایشە ئەنجام دا کە ژن تەنها لە ڕەهەندی جەستەییدا کورت دەکاتەوە.

 

باس لەوەشکراوە، فشاری ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و گرووپە هونەرییە سەربەخۆکان نیشانیان دا کە هێشتا لە گەورەترین ناوەندە هونەرییەکانی جیهاندا، نوێنەرایەتیکردنی ڕاستەقینەی ئیرادە و پێگەی ژن وەک پێویست نییە و هونەری مۆدێرن لە هەندێک وڵاتدا هێشتا پەنا بۆ شێوازە کلاسیکییەکانی بەکارهێنانی جەستە دەبات.