بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی سەرحەد دروست بوو
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە زۆرێک لە گوندەکانی هەرێمی سەرحەد دروست بوو چەندین زیانی جیاوازی لێکەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ
لە شارەکانی وان، ئەرز ڕوم، موش، ئاگری و قەرس لەهەرێمی سەرحەد بەهۆی بارانبارینەوە لافاو دروست بوو، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، بەهۆی لافاوەکەی موش، ئەرز ڕوم، ئاگری، ئۆردو و سامسون، تیمی فریاگوزاری و ٢٢ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە ئاگاداریدان.
بەهۆی باران بارین زۆرێک لە گوندەکانی هەرێمی سەرحەد ژێرئاوکەوتوون، هەروەها زیان بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان کەوتووە،
لە گوندی باخچە لە میلازگاری موش، نازار قەرەتاش، گەنجێکەو لەگەڵ دایکی کەوتنە ناو لافاوەکە، نازار گیانی لەدەستداو دایکی ڕزگار کرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای خۆپاراستنی لە هاوڵاتیان کرد لەو لافاوەی لە ئاگری، چەولیگ، ئەرزنجان، ئەرز ڕۆم، قەرس، وان، موش، ئەردەخان، گیرەسون، ئۆردو، سامسون، ترابزۆن و بایبورت ڕوویدا.