زیانەكانی بەرزی فشاری خوێن لەسەر ژنانی دووگیان
پزیشک خێڵان کەریم بەرزنجی دەربارەی بەرزی فشاری خوێن لە ژنانی دووگیاندا دەڵێت: گەر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک چارەسەر بكرێت و لەژێر چاودێری پزیشکیدا بێت دایک و کۆرپەکە سەلامەت دەبن.

ناوەندی هەواڵ
پزیشک خێڵان کەریم بەرزنجی، پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیان ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزی فشاری خوێن یەکێکە لەو حاڵەتانەی لەکاتی دووگیانی دا ڕوودەدات لە هەندێک ژنان، گەر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک چارەسەر بكرێت و لەژێر چاودێری پزیشکی دا بێت دایک وکۆرپەکە سەلامەت دەبن، بە پێچەوانەشەوە گەر پشتگوێ بخرێت ئەوا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر دایک و کۆرپەکەش.
لە گرنگترین ماکە خراپەکانی بەرزی فشاری خوێن بۆ ژنانی دووگیان ئەمانەن:
کاریگەری یە خراپەکان لەسەر کۆرپەلە:
کەمبوونەوەی گەشەی کۆرپەلە.
کەمبوونەوەی ئاوی دەوری کۆرپەلە.
نەبەکامی و لە دایک بوونی پێشوەختە .
پچڕانی وێڵاش و تووشبوون بە نەزیفی ڕەحم و مردنی کۆرپەلە لەئاکام دا.
کاریگەری یە خراپەکان لەسەر دایکەکە:
ژانەسەر
ئاوسانی لەش
گەشکە
کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئۆرگانەکانی وەک چاو ،دڵ ،جگەرو گورچیلەکان….
خوێن بەربوون
جەڵتە