پەرلەمانتار ئۆزگوڵ ساکی: قەیوم دەیەوێت "ژنێکی قبوڵکراو" دروست بکرێت

ئۆزگول ساکی، پەرلەمانتاری پارتی دەم ئاماژەی بەوەکرد، قەیوم دەیەوێت لە ڕێگەی ناوەندەکانی پاڵپشتی خێزانییەوە پرۆفایلێکی "ژنی قبوڵکراو" دابنێن، دەیانەوێت دەستکەوتەکانی ژنان لەناو ببەن.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد-حکومەتی ئاکەپە لەڕێگەی "ژن نییە، خێزان هەیە" بەردەوامە لە سیاسەتەکانی بۆ لەناوبردنی ئەو دەستکەوتانەی کە ژنان بەدەستیان هێناوە لە ئەنجامی خەباتی بێهاوتا، هەروەها لە کوردستانیش لەگەڵ ئەو سیاسەتانەی کە لەلایەن شارەوانییەکانی قەیوم و دەیان ناوەندی پاڵپشتی خێزان "ADEM" دیاریکراون. هەوڵ دەدرێت بۆ "دامەزراندنی ژنێکی قبوڵکراو"، ئۆزگول ساکی، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "پارتی دەم" باسی لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپە لە دژی ژنان لە کوردستان کرد.

 

ئۆزگوڵ ساکی ڕایگەیاند، حکومەت دەیەوێت بەپێی ئەو سنوورانەی ئەو دیاری دەکات ژنان بەشداری لە کۆمەڵگەدا بکەن، ئەم کردارانە لە کوردستانیش لەژێر چاودێری قەیوم ئەنجام دەدرێن، ئەمەش لەڕێگەی ناوەندەکانی پاڵپشتی خێزانی کە ژمارەیان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە بەتایبەتی لە ناوچەکەدا.

 

"دەخوازرێت پڕۆفایلی ژنێکی قبوڵکراو جێبەجێ بکرێت"

ئۆزگوڵ ساکی ئاماژەی بەوەد، ئەو قەیومانەی دەستنیشانکراون لە سەرەتادا بەڕێوەبەرێکی پیاو دەستنیشان دەکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی سیاسەتی ژنان و ناوەندەکانی ژنانی سەر بە شارەوانی دادەخەن، وتیشی: دوای ئەوە، شارەوانییەکان وەک جێگرەوە لە ناوەندەی پاڵپشتی خێزانی دەستیان کرد بە کۆرس بۆ ژنان لە هەندێک کۆرسدا، "دروستکردنی سەری بووک" و "شۆردنی لتەرم" فێر دەکرێن. هەروەها ئەو پرۆفایلەی کە حکومەت چەندین ساڵە دەیەوێت جێبەجێی بکات لە ڕێگەی ناوەندەکەوە جێبەجێ دکرێت، هەشت ناوەندی پاڵپشتی خێزانی لە شارەکەدا هەیە کە ئەو شارەوانییانە بەڕێوەدەبەن کە وەک پارێزگار و قەیوم دیاریکراون، لەو شوێنانەشدا کۆرسی وەک فێرکردنی قورئان دەدرێت.

 

"ئەو کارانەی ژنان بە ماڵەوە سنووردار دەکات جێبەجێ دەکرێت"

ئۆزگوڵ ساکی ڕایگەیاند، پیشتر کارکردنی فرە لایەنە لە شارەوانییەکاندا تایبەت بە ژنان ئەنجام دەدرا، بەڵام قەیوم هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی ژنان، ناوەندی پاڵپشتی خێزانی جیاواز نییە لە ناوەندی کۆمەڵایەتی فرە ئامانج "چاتۆم" کە پرۆسەیەکی بە هەمان سیاسەت لە هەرێمەکەدا ئەنجام داوە، هەردوو ناوەندەکە ژنان سنووردار دەکەن بۆ خێزان و لەم ڕووەوە کاردەکەن و لە ناوچەکەدا خزمەت دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٠ دا ئەم ناوەندانە بە تایبەتی بۆ چالاکییەکانی کوردستان دامەزراون، ئامانجی ناوەندی پاڵپشتی خێزانی لە ناوەندەکانی دیکە جیاواز نییە، دەزانین کە حکومەت دەیەوێت ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتی دوور بخاتەوە، بەو ناوەندانە دەیەوێت ئەم پەیامەمان بداتێ ئەگەر لە ناوچەی کامو بچنە دەرەوە، لەو سنوورانە دەردەچن کە دیاریمان کردووە، ناتوانین کاری ژنان، بەتایبەتی لە کوردستان، جیاواز لە وەستانەوە لێک بدەینەوە، لەبەر ئەوەی خەباتی ژنان لێرە ئەنجام دەدرا، لە هەموو بوارەکاندا ژنان هەلی کاریان هەبوو. بەڵام دوای ئەوەی قەیوم دەستنیشانکران، سیستمەکە ئەو کارەی بە پێی سیاسەتەکانی خۆی ڕێکخست، دەیانویست دەستکەوتەکانی ژنان لەناو ببەن .

 

"سیاسەتەکانی کوردستان زیاتر ڕێکخراون"

ئۆزگول ساکی ڕایگەیاند کە حکومەت سنووری کامو بۆ ژنان لە شوێنێکی پارێزگار و ئایینییەوە بەڕێوە دەبات و وتی: حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دوایین سیاسەتەکانی خۆی لەسەر تەوەری سیاسەتی دژە ژنان جێبەجێ دەکات، هەمان ئەو سیاسەتانە دەبینین کە لە ڕۆژئاوادا پەیڕەو دەکرێن، هەوڵ دەدات ژنان بە سنوورەکان بەند بکات و هێرش بکاتە سەر هەموو دەستکەوتەکانیان، هەروەها دەیەوێت ئەم کارە لەگەڵ خیزانەکان بکات، ئەم سیاسەتانە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر بنەمای سەرچاوە ئیسلامی و ئاینییەکان دامەزراون، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئاینەوە کۆمەڵگە ڕێکبخات، هەرچەندە ئەم پرۆسەیە لە ئێستادا لە هەموو بوارەکاندا جێبەجێ دەکرێت، بەڵام سیاسەتی کوردستان زیاتر ڕێکدەخرێت و بەرەو وەستانەوە دەڕوات.

 

"دەستکەوتەکانمان دەگەڕێنینەوە"

ئۆزگول ساکی ئاماژەی بەوە کرد کە ئاکەپە ڕێگە نادات ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا سەربەخۆ بن، لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کردو وتی: ئێمە سوورین لەسەر لادانی قەیقم لەم هەڵبژاردنەدا و ژیانێکی ئازاد بۆ ژنان بونیاد دەنێین، دەستکەوتەکانمان دەگەڕێنینەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان چالاک دەکەینەوە کە داخراون، ئەو کارە ئەنجام دەدەین کە ژنان زیاتر بەشداری دەکەن لە بواری کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا، ڕێگای جێگرەوە و ئازادتر لە دژی ژیانی پارێزگار و کۆمەڵایەتی حکومەت پەرەپێدەدەین، بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانی خۆمان بەرامبەر ئەو هێرشانەی دژی دەستکەوتەکانمانن.