بەبیانووی ١ی ئایار ٤٧ کەس دەستبەسەر کران
٤٧ کەس کە دەیانویست لە١ی ئایاردا ڕۆژی جیهانی کرێکاران، لە ساراچهانەوە بۆ تەقسیم ڕێپێوان بکەن، لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبسەر کران.
ناوەندی هەواڵ
لە ئیستەنبول پۆلیس هێرشی کردە سەر چەند ماڵێک، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوانەی لە ماڵەکانیان دەستبەسەرکراون ئەو کەسانە بوون کە دەیانویست لە ١ی ئایاردا لە ساراچهانەوە بۆ تەقسیم ڕێپێوان بکەن.
لەناو دەستگیرکراوەکاندا ئەندامانی هاڵکەڤلەری، تەڤگەری شۆڕشگێڕ، کۆمەڵەی لاوانی شۆڕشگێڕ و دەستپێشخەری خەباتی سۆسیالیستی بوون.
لقی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخی ئیستانبول "CHD" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەبیانووی ١ی ئایار هیرشکرایە سەر ماڵان و ٤٧ کەس دەستبەسەرکران.