بە دروشمی "گۆیژە بپارێزە" دیبەیتێکی ژینگەی ئەنجامدرا

ژینگە پارێزان و هاوڵاتیان بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و تەندروستی هاوڵاتیان دیبەیتێکی ژینگەی و گفتوگۆی کراوەیان ڕێکخست.

سلێمانی


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، لە لایەن تیمی ژینگە دۆستان و پڕۆفیسۆرانی بواری ژینگە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی دیبەیت و گفتوگۆی کراوە، دەربارەی دەستدرێژی و پێشێلکارە ژینگەیەکان بۆسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت ژینگەی سروشتی شاخی گۆیژە، بە بەشداری پانێڵیستان یەریڤان شاسوارـ توێژەری بواری کوالێتی هەوا، دکتر فازیل لاوە ـ پڕفیسۆر لە بەشی جیۆلۆجی زانکۆی سلێمانی، یاسین ئافتاو ـ نوسەر و ڕۆشنبیر و چەندین چالاکوان، مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی پسپۆڕ لەبواری ژینگەدا و بەشداریکردنی هاوڵاتیان، تاوتوێی پرسە ژینگەیەكانیان بە دروشمی " گۆیژە بپارێزە " لەم پرسە ژینگەیەدا کرد.

 

لە چالاکیە ژینگەیەکەدا سەرەتا بە پارچە ڤیدۆیەک باس لە پیسبونی ژینگە کرا، هەروەها باس لە ئامارەکانی پیسبوونی هەوای سلێمانی کرا، هەروەها لە درێژەی بابەتەکەدا تەواوی چیاکانی گۆیژە و دەوروبەری تەواوی کوردستانیان و ئەو زیانانەی بەرچیاکانی گۆیژە کەوتوە خرایە ڕوو.

 

لەلایەن یەریڤان شاسوار، توێژەری بواری هەوا، ئامارەکانی پیسبوونی هەوای خرایەڕوو و باسی لەوەکرد، هەوای دەردراوە گازیەکان لە سیتەکی شاری سلێمانی ٥٠  مایکرۆ گرامە بۆ سێ مەتر سێجا، لە کاتێکدا دەبێت لە ۱٥ مایکۆ گرام تێنەپەڕێت لە چەند ڕۆژێکی دیاریکراودا ،هەروەها وتی:" لە ساڵی ۱۹۹۲ دا ڕێژەی سەوزای بە ڕێژەی لە ٪ ٤٠ زیاتر سەوزای بووە شاری سلێمانی، بەڵام لە ساڵی ۲٠۱۸دا ڕێژەی لە ٪ ۱۲ سەوزای لە شارەکەدا تۆمار کراوە".


هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، تەواوی ئەو نەخۆشیانەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردوە دەگەڕێتەوە بۆ پیسبونی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، وتیشی: ئەو ئامارانەی دەخرێنە ڕوولەبارەی توشبوانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوادا بەدڵنیایەوە ئامارێکی ناڕاستە و دورە لە ڕاستیەوە، هەروەها هەبوونی هەبوونی سیستمی سەرمایەداری هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستکردنی باڵەخانەکان و تێکدانی ژینگەی کوردستان و بڕینەوەی دارەکان، بۆنمونە تێکدانی سروشتی گۆیژە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی سیستمی سەرمایەداری و تێکدانی ژینگەی کوردستانە کە یدگاری چەندین جیلی دوای خۆمان و پێش ئێمەوەیە.

 

شەیدا مەعروف، چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ،باس  لەوەدەکات، لە لایەن دەسەڵات دارانی سەرمایەداریەوە و سیستمی سەمایەداری هۆکارە بۆ تێکدانی ژینگەی سروشتی هەرێمی کوردستان بە بەرزکردنەوەی باڵەخانەکانیان بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان بەردەوام ژینگە تێکدەدەن، وتیشی: هەبوونی ئەم کۆبونەوانە دەبێتە هۆکاری گەیاندنی دەنگەکانمان  و داواکردنی مافە ڕەواکانی هەر تاکێک لە هەرێمی کوردستاندا، ئێمەی ژینگە دۆست دەبێت داوای مافەڕەواکانی خۆمان و ژینگەکەمان بکەین.

 

لە کۆتاییدا وتی: ئێمە تاکەی لەناو هۆڵەکاندا کۆبونەوە بکەین، پێویستە چالاکیەکنمان ببەینە دەرەوەی هۆڵەکان بۆ داواکردنی مافەکانمان، پێویستە کارەکانمانمەیدانی بێت و بەردەوام چالاکیەکانمان تەواوی کوردستان بگرێتەوە، پێویستە لەسەر شەقامەکان دەنگمان بەرزکەینەوە داوای هەوا و ژینگیەکی تەندروست بکەین.