بارۆی ئامەد سکاڵای لە لێدوانی ڕەگەزپەرستانە سەبارەت بە ئاگرەکە کرد

بارۆی ئامەد سکاڵای لەو کەسانە کرد کە لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێدوانی ڕەگەزپەرستانەیان سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی نێوان ماردین و ئامەد داوە.

ناوەندی هەواڵ

 

زۆر لێدوانی ڕەگەزپەرستانە لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەست بە ئاگرکەوتنەوە لە چناری ئامەدو شەمرەخی ماردین خرانەڕوو.

 

بارۆی ئامەد سەبارەت بەو کەسە ڕەگەزپەرستانە لە داواکاری گشتی ئامەد سکاڵای کرد و بە تۆمەتی "هاندانی ڕق و دوژمنایەتی و کەمکردنەوەی خەڵک" سکاڵای لە دژی ڕەگەزپەرستان تۆمار کرد.

 

هەروەها وێنەی پۆستە ڕەگەزپەرستییەکانی پێشکەش بە داواکاری گشتی کردووە.