باران بارینی غەززە کامپەکانی پەنابەران وێران دەکات و ٢٠٠ هەزار کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون
باران بارینی بەخوڕو لافاوەکان لە کەرتی غەززە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی تێکچوونی توندی دۆخی مرۆیی و زیانێکی بەرفراوانی بە کامپەکان و ژێرخانی ژیانی گەیاندووە.
ناوەندی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بارانێکی بەخوڕ و زریانێکی ئەم دواییە چادر و پەناگەی ئاوارەکانی کەرتی غەززەی گرتەوە و هەزاران خێزانی بێ ماڵ و حاڵ و ئاوارە بوون.
بارانبارینی بەخوڕ کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا باری، بووەتە هۆی تێکچوونی توندی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە و زیانی بەرفراوانی بە کامپەکانی ئاوارەبوون و کەرتی تەندروستی و ژینگە گەیاندووە، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (ئۆچا) بڵاویکردووەتەوە، ڕادەی زیانەکان بەڵگەدار کردووە، زیاتر لە ٤٠ هەزار شوێنی داڵدەدانی ئاوارەکان زیانیان بەرکەوتووە و زیاتر لە ٩٠٠ دامەزراوەی پاکوخاوێنی کاریگەرییان لەسەر بووە و نۆ دامەزراوەی پزیشکی و تەندروستی ڕاستەوخۆ کاریگەری بارانبارینیان لەسەر بووە.
دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کە زریانی ئەم دواییە ئازارەکانی دانیشتووان و ئاوارەکانی زیاتر کردووە کە لە ئێستاوە پێداویستییە سەرەتاییەکان و شوێنی مانەوەیەکی گونجاویان نییە، گۆشداری دا لە کەمبوونەوەی توانای ڕێکخراوە مرۆییەکان بۆ وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و دابینکردنی پێداویستییە پەرەسەندووەکان بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی کە هەن، هەڕەشەی جێهێشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی زیانلێکەوتوو لە بارودۆخی ژیانی سەختدا دەکات.
بەپێی ئاژانسەکە، ٢٤٥ شوێنی داڵدەدان و ٢٣ شوێنی کەناری ڕێگا پێویستیان بە دەستێوەردانی بەپەلە هەیە بە بەکارهێنانی ئامێری قورس، کە زۆربەیان لەم کەرتەدا چڕبوونەتەوە، ژمارەکانیش ڕەنگدانەوەی قەبارەی زیانەکان و پێویستی بەهێزکردنی توانای لۆژستی و مرۆییەکانە بۆ چارەسەرکردنی دەرئەنجامەکانی بارانبارین و لافاوەکانی دەرەنجامی، هەروەها کەمکردنەوەی خراپتربوونی ئازارەکانی دانیشتووان.