بانگەوازیی پاژک و کەژەکە: ئێستا کات کاتی خۆپاراستنە

کۆردیناسیونەکانی پاژک و کەژەکە وتیان: هەژموونی پیاوسالاری بە دەست پێکردنی شەڕی جیهانی سێیەمین لە دژی ژنان شەڕ بەڕێوەدەبات داوا لە هەموو ژنانی تێکۆشەر دەکەین پەرە بە تێکۆشانی خۆپاراستنیان بدەن.

 

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنەکانی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان "پاژک" و کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوە کرد، شەڕی سێیەمی جیهان شەڕێکە لە دژی ژنان و کۆمەڵگەیە، ئەگەر لە بەرامبەردا تێکۆشانی خۆپاراستنی نەبێت، ڕزگاری، ئازادی و دادپەروەری پێش ناکەوێت.

 

بەیاننامەی هاوبەشی کوردیناسیۆنی پاژک و کەژەکە بەم شێوەیەیە:چارەکی دەستپێکی سەدەی ٢١ لە تێکۆشانمان بۆ ئازادیی جیهان، ئیکۆلۆژی، مرۆڤایەتی و ژنان بەرەو کۆتایی دەچێت،. لە سەدەی ٢١دا ژنان لە گەڕەک، شەقام، شار، قوتابخانە، گوند، چیاکاندا دەنگی بە هێزی خۆیان بۆ ئازادی بەرز کردەوە و تا ئێستاش ئەم دەنگە تا دێت بەهێزتر دەبێت, لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارە هەژمونخوازەکان، تێکۆشان بۆ ئازادی و شۆڕشی ژنان وەکوو ڕۆژێک هەڵدێت و ئازایەتی بە پێشەڕۆژی مرۆڤایەتی دەبەخشێت, ڕێبەر ئاپۆ سەدەی ٢١ی ناو لێناوە سەدەی شۆڕشی ژنان, واتە شەڕ و تێکۆشانی بە نرخ لە دژی بەرهەمی بێ واتا کردنی عەقڵیەتی پیاو سالاری, ئەو شارستانییەتەی کە ٥ هەزار ساڵە دەسەڵاتدارە و عەقڵیەتی ٥٠٠ ساڵەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە پڕۆسەیەکی خراپی خوڵقاندووە.

 

ئێستا کات، کاتی ئەوەیە کە تێکۆشانی بەنرخی ژنان لە دژی بەرهەمە بێ ماناکانی پیاوسالاری پێش بکەوێت، بۆیە وەک کاتی ئازادی ژن و سەردەمی شۆڕشی ژن ناسراوە، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک شۆڕشی ژنان دەنگی داوەتەوە، بۆیە وەک کەژەکە و پاژک هەڵمەتەکەمان بە 'ژن، ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان' پێناسە کردووە.

 

"شەڕی جیهانی سێیەم دژی ژنان و کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت"

ئەگەرچی شەڕی جیهانی سێیەمین ڕاگەیەندراوە، بەڵام وەک دەبینین لە دژی ژنان و کۆمەڵگە چڕ دەکرێتەوە، بۆیە بەم هەڵمەتەوە تێکۆشانی خۆمان لە دژی ئەم ڕاستیەی شەڕی جیهانی سێیەم پەرە پێدەدەین، لەم دۆخە ئاڵۆز و پڕ لە قەیرانەدا، چەندە تێکۆشان بە ڕێکخستنی تر و کاریگەرتر بێت، ئەوەندەش سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت، پڕۆسەی شەڕی جیهانی سێیەم بە تیۆری و ڕێبازە قەیراناوییەکانییەوە، لە شەڕی ئەتۆمیەوە تا بەرفراوانکردنی شەڕی تایبەت، خۆی لە هەموو بوارەکاندا، لە ئیکۆلۆژییەوە تا ژنان، لە ئابوورییەوە تا یاسا، لە دیموکراسیەوە تا پەروەردە و لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا شەڕی جیهانی سێیەم پەرەی پێداروە و بووەتە قەیرانێکی هەمە لایەنە وهەموو شوێنێکی گرتووتەوە، کۆمەڵگە و ژنێک کە جەوهەری خۆی لەدەست نەدابێت، ناتوانێت لەگەڵ ئەم سیستمەدا ژیان بکات، هەروەها سیستمی پاوانخوازیش لەگەڵ ئەم جۆرە قەیرانانەدا کە رووبەڕووی ژنان و کۆمەڵگای کردووتەوە، هەوڵ دەدات کۆنترۆڵیان و بێ ئیرادەیان بکات.

 

لە هەمان کاتدا قەیرانەکان ڕێگا بۆ سەرهەڵدانی شۆڕشەکان دەکەنەوە، یان کۆمەڵگە سەرەو ژێر دەکات، بۆیە خواوەندەکانی جیهانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، قەیرانی هەمەلایەنە دەخوڵقێنن و وادەکەن قەیرانەکان ئاسایی ببیندرێن، بەوشێوەیە کۆمەڵگە دەکەنە بەشێک لە قەیرانەکان و هەوڵی لەناوبردنی وزەی شۆڕش و تێکۆشان دەدەن.

 

دەسەڵاتدارانی فاشیست بە وتنی "بەڕێوەبردنی قەیران" خۆیان پێناسە دەکەن، وەک ئەوەی قسەیەکی بێ زیان بێت، بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن پێش بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی بگرن. کێشەی ئەوان چارەسەرکردنی قەیران نییە. بەڵکوو بەڕێوەبردنی قەیرانە لە ڕاستیدا، بەهۆی قەیرانە گشتییەکانەوە، لە دۆخێکدا کە ئیرادەی ژن بوونی نابێت کۆمەڵگە لە کۆمەڵایەتی بوون دوور دەخەنەوە و دواتر دەسەڵاتی دیکتاتۆری شاراوە و ئاشکرا دروست دەبێت، ئەم بەڕێوەبەرانەی قەیرانەکان هەمیشە دۆخەکە خراپتر دەکەن، دەست بەسەر ئیرادەی ژن و کۆمەڵگادا دەگرن، وا دەبینین سیستمی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان سەرهەڵدەدات، ئەم سیستمە بۆ زیاد کردنی قەیرانەکانە. بۆیە هەرچی لە بوارەکانی ژیاندا هەبێت؛ ژن، منداڵ، ئیکۆلۆژی، ئابووری، تەندروستی، پەروەردە، ئایین و یاسا دەبنە دەکەونە ناوەندی قەیرانەکان.

 

نەتەوەپەرەستی، ئایین، ڕەگەزپەرەستی و زانست هەبوون و ناسنامەی ژن لەناو دەبەن!

لەسەر ئەم بنەمایە شەڕی جیهانی سێیەم لە ساڵی ٢٠٢٣ زۆر لەوە زیاتر پەرەی سەندووە، شەڕ لە کوردستان و ڕۆژئاوا ساڵانێکە بەردەوامە، شەڕی سووریا، ڕووسیا و ئۆکرانیا، شەڕی ئەرمەنێستان و ئازەربایجان و دواجار شەڕی ئیسرائیل و حەماس، نیشان دەدات کە شەڕی جیهانی سێیەم بەڕێوە دەچێت.

 

لە ئەفغانستان تاڵیبان کە دوژمنی ژنانە، هاتە سەر دەسەڵات. لە ئەفریقا، کودەتای سەربازیی بەردەوامە، پارتە ڕاستڕەوەکانیان لە وڵاتانی ئابیا یالا و زۆر وڵاتی دیکەدا هێنایە سەر دەسەڵات، لە لوبنان، یەمەن، عێراق و سودان شەڕ لە ئارادایە، ئەگەرچی ناوی لێ نابرێت ڕوودەدات و دەرئەنجامەکانی قورسن.

 

لەم شەڕانەدا نەتەوە پەرەستی، ئایین، ڕەگەز پەرەستی و زانست کە لە ناوچەکە و گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەستیان تێدایە، ژنان و گەلان دەکەنە ئامانج، بنەمای ئەم شەڕە دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژن، کۆمەڵگە و سروشتە، سیستمی پیاوسالاری پاوانخواز لەگەڵ دەوڵەت نەتەوە و سەرمایەداریدا هەموو جۆرە شێوازێکی شەڕی گڵاوی لە دژی ژنان، کۆمەڵگە و سروشت گرتووتەبەر. بەڵام تەنها شەڕی هەرێمی پەرە دەدەن و بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن شەڕی ژنان، کۆمەڵگە و سروشت بە شاراوەیی بمێنێتەوە، هاوکات هەوڵ دەدەن تێگەیشتنی گەلان بشێوێنن و شەڕێکی دەروونی بەڕێوە دەبەن.

 

ئێستا کاتی خۆپاراستنی ژنانە!

لە بارودۆخی ئەم شەڕەدا بەرپرسیارێتی ئێمە بۆ ڕزگاری کۆمەڵگە، ژن و سروشت ئەوەیە کە لە ئامانجە هاوبەشەکاندا خۆمان یەکبخەین و بۆ بەرگریکردن لە خۆمان تێکۆشان بەرەوپێش بەرین، پیاوی هەژموونخواز و سیستمی سەرمایەداری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دۆخێکی ئاڵۆزیان خوڵقاندووە و ژنانیش بوونەتە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیخوازی بەرامبەر بەم ڕەوشە قەیراناوییە.

هەتا خۆپاراستنی پێش نەخرێت، مەحاڵە ئازادی و دادپەروەری سەربکەوێت، سیستمە هەژمونخوازەکان، دەوڵەت نەتەوە، پیاوی پاوانخواز ئەوەندە شەڕخوازیان پەرە پێداوە، ژن ناتوانێ بەبێ پاراستن و بەبێ بەرگریکردن درێژە بە تێکۆشان و مانەوەی خۆی بدات.

 

بە خۆپاراستنی ژنان ژیان لەگەڵیدا ئازاد دەبێت، ئەگەر ژن پاراستنی خۆی بە دەوڵەت، پیاو و دامەزراوەکانی بسپێرێت، واتای مردن و لەناوچوونە، ئێمەی ژنان باشتر ئاگادارین کە لە دونیادا کاتێک ژن پاراستن لە خۆی نەکات ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە، هەروەها سەدەی٢١  لەهەمان کاتدا سەدەی خۆپاراستنی ژنانە. ژنان خۆیان،کۆمەڵگە، ژیان و سروشت دەپارێزن، ئێستا کاتی ئەوەیە ژنان خۆیان لە کوشتن، دەستدرێژی و کۆیلایەتی، هەژاری و لەشفرۆشی بپارێزن، جگە لەوەش لە خەتەنەکردنی ژنانە و هاوسەرگیری منداڵان و توندوتیژی بنەماڵەیی خۆیان بپارێزن، ئەگەر خۆمان نەپارێزین، هەژموونخوازەکان و سیستەمی سەرمایەداری کە خوڵقێنەری قەیرانەکانە سەردەکەون.

 

شۆڕشی ژنان لە هەمان کاتدا شۆڕشێکە کە ژنان خۆیان بەڕێوەدەبەن و سیستمی خۆیان دادەمەرزێنن، ژنێک کە خۆی بەڕێوە نەبات ناتوانێت خۆی بپارێزێ، هەروەها ژنێک کە بە ڕێکخستن، زانست، وەک ئیرادەیەک خۆپاراستنی نیشان نەدات، ناتوانێت خۆی بپارێزێت، هەر بۆیە هەمیشە پێویستی بە دەسەڵاتی پیاوانە، هەربۆیە خۆپاراستن پێناسەی هەبوونە و بەبێ ئەوەش بوونی نییە، لە ئاوەها کاتێدا ژنان ناتوانن چارەنووسی خۆیان بە دەسەڵاتی پیاوان بسپێرن، هەربۆیە دەبێت سیستمی خۆپارێزیمان پەرەپێبدەین، دەبێ نەکەوینە داوی سیستمی دەسەڵاتداری ولە ناسنامەی ژن بوون بێگانە نەکەوینەوە، بە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆمان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆمان بەڕێکخستن بکەین و خومان بپارێزین.

 

خۆپارێزی ژنان دەبێ لە دەوڵەت نەتەوە، دەسەڵاتداری و سیستمی پیاوسالاری جیاببێتەوە و ئەگەر پشت بە ڕێکخستنی خۆی ببەستێت، ئەوکات خۆی دەپارێزێت. بۆیە پێویستە لە دژی عەقڵیەتی سیستمی پیاوسالار خۆپارێزی بکەین و بە پەرەپێدانی سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک خۆپاراستنمان بەهێز بکەین، چەندە ژنان خۆیان بەڕێوەببەن و سیستەمی بەرێوەبەری دیموکراتیک پەرەپێبدەن، زیاتر دەتوانن خۆیان و ژیان بپارێزن. هەر بۆیە پێویستە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هەبن، لە ئابوورییەوە تا پەروەردە، لە سیاسەتەوە تا هونەر، لە چاپەمەنیەوە تا ژیانی کار، لە  بنەماڵەوە تا بوارە کۆمەڵایەتیەکان. بەم شێوەیە ئامادەیی ڕێکخستن بوونی خۆی نیشان بدات و خۆی بپارێزێت. دژی سیستەمی پیاوسالاری، توندوتیژی بە شێوەیەکی ڕێکخستنی خۆیان بپارێزن.

 

زۆر گرنگە مرۆڤ خۆی بپارێزێت و لە لایەنی جەستەیشەوە ببێتە بەرپەرچدەر و خۆی پێشخات، پێویستە هێزی ڕێکخستنبووی و جەستەیی یەکانگیربکات، لەمرۆدا ژن و گەنجان لە ئامانجی دەسەڵاتداریدان، ژن و گەنجان بەم زانینەوە خۆیان پێش بخەن.

 

لە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە هەتا ئەفریقا، هەتا ئاسیا، ئەوروپا و وڵاتانی ئابیا یالا پێوستە سیستمی دیموکراتیکی ژن پێشکەوێت، ئەمەش لە سەر بنەمای خۆپاراستن و ڕێکخستنبوون بێت، پێویستە خۆپاراستن بە گوێرەی ستراتیژی بێت و ئەمەش زۆرتر ڕێگەمان ڕوناک بکات، بەم شێوەیە دەتوانین ژیانێکی بە حورمەت پێشکەشی پاشەڕۆژی ژنانی گەنج و تەواوی مرۆڤایەتی بکەین.

 

وەک کەژەکە و پاژک هەڵگری ئەزموونی تێکۆشانی ژنین، زیاتر لە ٥٠ ساڵە بە پێشەنگایەتی شەهید ساکینە جانسز لە کوردستاندا مێژووی تێکۆشانی ژن هەیە، زیاتر لە ٣٠  ساڵە خاوەنی تێكۆشانی گەریلایەتی ژنین، بە هەزاران هاوڕێ ژنمان لە دژی دەوڵەتی تورک و داگیرکاری شەڕیان کرد و شەهیدبوون، ئێستاش بە هەزاران هاوڕێ ژنمان لەم تێکۆشانەدا بەرخۆدانی مێژوویی پیشان دەدەن.

 

لەم شەڕە قڕکەرەدا دوژمن هەموو جۆرە تەکنیکێكی پێشکەوتوو، چەکی کیمیاوی، چەکی تاکتیکی ئەتۆمی، فرۆکە و هەموو جۆرە ڕێبازێک بەکاردەهێنێت، بەڵام ئایدیایی ژن واتا گەریلاکانی ژن و تەڤگەری ژن ئەم تەکنیک و هێرشە دڕندانانە تێكدەشکێنێت، گەیاندویەتی بەو ئاستەی لە ڕووی پیشییەوە خۆی و وڵاتەکەی بپارێزێت.

 

کاتێک داعش هێرشیکردە سەر ڕۆژئاوا، مەخمور و شەنگال، شەڕێکی نەپساوەیان بەڕێوەبرد و کۆتاییان بە چەتەکانی بەرامبەرییان هێنا، هەڵوێستی بە شکۆیانەی یەژا ستار وایکرد ژانانی کورد لە ڕۆژئاواو و شەنگالدا بوێریییان بۆ دروستبێت. ژنان لە رۆژئاڤا و شەنگالدا ئەم ڕێکخستنبوونەیان بە نمونە وەرگرت. بۆیە بە ناوی یەپەژە و یەژەشە خۆیان ڕێکخست. لە ناو کۆمەڵگاشدا سیستەمی کۆنفیدراڵی بەڕێوەبەرییان دامەزراند.

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەپەژە، لە باکووری کوردستان یەپەسە-ژن بە گوێرەی گەریلایەتی ژانانی کوردستان پێشکەوتن، لە هەموو دەڤەرێکی کوردستاندا ژن سیستمی خۆپاراستن دادەمەزرێنێت و لە تەڤگەری خۆیەوە هێز وەردەگرێت، بە تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێک سیستمی خۆی دادمەزرێنێت.

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاپەرینی ژینا ئەمینی، کە لە لایەین ڕژێمی ئێرانەوە کورژا بووە هۆکاری ڕاپەڕێنێک، ئەمەش هێز و نەبەردی خۆی لە سیستمی ڕێکخستنبووی خۆپاراستنی ژنی کوردەوە وەردەگرت. دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بۆ یەکەمجار لە چیاکانی کوردستانەوە وترایەوە و ئەم فەلسەفەیەش لە چیاکانەوە پەڕیوە بۆ شارەکان و سەرانسەری جیهان.

 

لەمرۆدا لە کوردستاندا قڕکردنی ژنان هەیە. بۆ ئەمەش پێویستە ژنی کورد لە دژی سیستمی فاشیستی قڕکەر تێكۆشانی خۆپاراستن پێشبخات و ئەمە کاری سەرەکییە. لە شەڕی تایبەتەوە تا بگات بە هەموو جۆرە هێرشێک لەسەر ژن هەیە و لە دژی ئەمەش خۆپاراستنی ناسنامەی ژن و وڵاتەکەی گرنگە.

 

بە خۆپاراستنی ژنەوە سەرلەنوێ مێژووی خۆمان لە رێگەی خۆمانەوە دەنوسینەوە

لەمرۆدا لە کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا پێویستی سەرەکەی خۆمان لە چوارچێوەی فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" دا ڕاپەرین، سیستمی دیموکراتیک و خۆپاراستنی خۆمان پێشبخەین، لە چەندین وڵات و ناسنامەی تریشەوە لە دەوری دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆبوونەوە و بوو بە دەنگێک، ئەمەش دەنگی خۆپاراستن و تێكدانی هەژموونی پیاوە.پێویستە سەدەی ٢١ بگۆڕین بۆ سەدەی شۆڕشی ژن و ئەمەش دەنگی جوانی، ئازادی و ئەڤینی ڕاستییە، پێویستە ئەم دەنگە هەرگیز بێدەنگ نەبێت.

 

لەسەر ئەم بنەمایە وەک پاژک و کەژەکە بانگەوازیمان ئەوەیە کە ژن تێکۆشانی خۆپاراستن پێش بخات و هاودەنگی و یەکگرتووی بە بنەما بگرێت.