بانگەوازی کۆچبەری عەفرین: جیهان لە بەرامبەر زوڵم و ستەمدا بێدەنگە
دانیشتوویەکی عەفرین بەناوی ڕەشیدە، ٧ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی داگیرکردنی عەفرین کۆچی کردووە بۆ شەهبا ئێستا ئازارەکەی دووبارە بووەتەوەو وتی: هەموو شتێک لە بەر چاوی جیهان بەسەر ئێمەی کورددا هات، بەڵام جیهان لە بەرامبەر کردەوەی چەتەکاندا بێدەنگە.
پێلین نوپەلدا
قامیشلۆ-شەوی ٢ی تشرینی دووەم، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر شاری حەلەب و کانتۆنی شەهبا. کۆچبەرانی عەفرین لەو شوێنانە دەژیان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دیسان هەزاران کەس کەوتنە سەر ڕێگای کۆچ و بەشێکی زۆریان تووشی توندوتیژی و کوشتن بوونەوە، تا ئێستا چارەنووسی زۆر کەس نادیارە و نازاندرێت بۆ کوێ بردراون.
بۆ پاراستنی گەل، ئەنجومەنی عەفرین و کانتۆنی شەهبا بڕیاری گواستنەوەی گەلیان بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دا. ژنێک بە ناوی ڕەشید قسەی بۆ دەزگاکەمان کرد سەبارەت بە هێرشی چەتەکان بۆ سەر شەهبا، ڕەشید کە خەڵکی عەفرینە، ئەمڕۆ ڕووی لە شاری حەسەکە کردووەو ڕایگەیاند، دووجار ئاوارە بوون و سەرجەم کەلوپەلەکانیان تاڵان کراون، دوای لەشکرکێشی عەفرین، ماوەی ٧ ساڵ لە شەهبا ژیاون، و دووبارە و سێبارە ئەو ئازارەی دەیانبینی ئەزموونیان کردەووە و وتی: لەبەرچاوی هەموو جیهان هەموو شتێک بەسەر ئێمەی کورددا دێت، بەلام یەکێک قسە ناکات، ئایا ئێمە وەک مرۆڤ نابینن؟ هەر بۆیە هیچ وڵاتێک دەنگ ناکات؟ تا کەی ئەم دڕندەیی و کۆمەڵکوژییانە بەردەوام دەبن؟ ئەو ئازارەی کە تووشی بووین، ناتوانرێت بە وشە دەرببڕدرێت.
"منداڵانی بچووکمان لە کەناری ڕێگاکە شاردەوە"
ڕەشیدە ئاماژەی بەوەکرد، کە لەکاتی جێهێشتنی شەهبادا زۆر منداڵ و ژن لە ڕێگادا گیانیان لەدەستداوە و وتی: هەموو شتێک کە هەمانبوو لەسەر ڕێگا بەجێماوە، نەمانتوانی بیانبەین، تەنانەت مردووەکانمان لە پەراوێزی ڕێگاکان شاردەوە، کاتێک دەچووینە دەرەوە، چەتەکان قسەی نامرۆڤانە پێدەوتین، هەرچەند قسەیان لەسەر بکەم و باسیان بکەم، بەس نییە، ئێمە ڕەخنە لە بێدەنگی نێودەوڵەتی دەگرین، تا جەند چاویان لە بەرامبەر کردەوەو دڕندەیی داگیرکەران دادەخەن؟ عەفرینیان داگیر کردووە، هەموو شتێکیان داگیر کردووە، تا کەی بێدەنگ دەبن؟.
"هاوبەشی تاوانەکانی چەتە داگیرکەرەکان مەبن"
لە درێژەی قسەکانیدا ڕەشید ڕایگەیاند کە داوا لە سووریا و هەموو وڵاتان دەکەن لە بەرامبەر ئەو دڕندەییە بێدەنگ نەبن و وتی: با بەرامبەر ئەو ستەم و توندوتیژییەی ئێستا بوەستنەوە و هاوبەشی تاوانەکانی چەتە داگیرکەرەکان نەبن، ئێمە شەڕمان ناوێت، ئاشتیمان دەوێت، ٢٦ ساڵە ڕێبەرەکەمان لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە. بۆ کەس دەنگی نییە؟ ڕێبەرەکەمان ئاشتی و یەکڕیزیشی دەوێت. چارەسەرەکە بە لابردنی گۆشەگیری دەکرێت، گەلی کورد لەگەڵ شەڕدا نییە، ئێمە لایەنگری ئاشتیین.
"هیوامان ئاشتی و ئارامییە"
ڕەشیدە بەبیری هێنایەوە کە دووجار لەسەر ڕێگای کۆچ بوون و دەیان ژن، منداڵ، کەسانی بەتەمەن کوژراون و ناڕەزایی و داواکاریی خۆی بەم قسانە دەربڕی: دەڵێین بەسە کوشتن و داگیرکاری، ئێمە ئاشتیمان دەوێت. تا کۆتایی خەبات دەکەین و لە تەنیشت ڕێبەرەکەمان و گەل و ئازادیخوازان دەوەستینەوە، هەرگیز ملکەچی داگیرکاری نابین،من وەک دایکێکی خەڵکی عەفرین ئاشتیم دەوێت نەک شەڕ، تا کۆتایی بەدوای شەهیدەکانماندا دەڕۆین.