بانگەوازی دیالۆگ لە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکەوە

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەردەم بینای ئیدارەی ڕەققە سەبارەت بە ڕووخاندنی ڕژێمی سووریا بەیاننامەیەکی بۆ ڕۆژنامەنووسان خستەڕوو ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنەکان.

ڕەققە

 

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەردەم بینای ئیدارەی ڕەققە، سەبارەت بە لەناوبردنی ڕژێمی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

بەیاننامەکە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی دراو، ئەڤین سوێد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن، بە زمانی کوردی بەیاننامەکەی خوێندەوە.

 

ئەڤین سوێد لە سەرەتای بەیاننامەکەدا وتی: پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی لە هەموو گەلی سووریا دەکەین بۆ لەناوبردنی ڕژێمی ستەمکار لە سووریا و سڵاو لە گەلەکەمان دەکەین کە بەنرخترین شتیان لە کۆتایی ئازادی و یەکسانیدا بەخشی، خەبات و ململانێ ١٤ ساڵە بەردەوامە و دوای ئەم ١٤ ساڵە ڕژێمی چەپەڵی سووریا بە هەموو دامودەزگا و سوپاکەیەوە لەناوچووە، ئەم ڕژێمە ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری سوورییەکانی پشتگوێ خستووە و سیاسەتی پێشێلکاری لە دژی دەسەڵاتی دیموکراسی بەڕێوە بردووە و مافی گەلی سووریای ڕەتکردووەتەوە.

 

"هەزاران شەهید، گەلێک ئێش و پێشێلکردن"

ئەڤین سوێس ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی سووریا لەسەر بنەمای ئایینپەرستی و نەتەوەپەرستی دامەزراوە و وایکردووە سووریا بچێتە دۆخێکی خراپەوە، بووە هۆی کوژرانی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان خەڵکی سووریا، وەک ئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە ناوچەکەمان یەکێک بوو لە ناوچە ستەملێکراوەکانی سووریا، هەزاران شەهیدمان کردە قوربانی بۆ پاراستنی گەلەکەمان، ئازارمان چەشت و ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری بووینەوە.

 

"ڕژێمی سووریا گوێی لە بانگەوازەکانی چارەسەر نەگرت"

ئەڤین سوێد ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵانی ڕابردووی شۆڕشدا سەرەڕای هەموو هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی سووریا بە ڕێگای ئاشتیانە، ڕژیم درێژە بە سیاسەتی دوورخستنەوەی خۆی دا و خۆی لە وتووێژی جددی و بونیادنەر بەدوور گرت، سیاسەتی ئەو سەردەمە ڕێگەی بۆ پەرەسەندنی قەیرانی سووریا کردۆتەوە.

 

"هەموو دەرفەتێکی بۆ ڕەخساوە'"

ئەڤین سوێد ئاماژەی بەوەشکرد، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەماوەی ساڵانی قەیرانەکاندا هەموو دەرفەتەکانی خۆی ڕەخساندووە و وتی: ئەمە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی دۆسیەکانی سووریا کرا، بەڵام ڕژێمی سووریا وەڵامی ئەم کارەی نەدایەوە و هەر بۆیە بەرپرسە لەو ڕووداوانەی ئەمڕۆ لە سووریا ڕوودەدەن.

 

"لەسەر بەڵێنی خۆمانین"

 

ئەڤین سوێد ئاماژەی بەوەدا، دڵسۆزی ئەو پێوەرانەیە کە لە ڕابردوودا کاری لەسەر کردووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەک بەشێک لە پێکهاتە و جوگرافیای سووریا کاردەکەین بۆ پاراستنی یەکێتی گەلی سووریا و یەکپارچەیی خاکی سووریا، زمانی وتووێژی ئاشتیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەش دەکەین بە بێ ئەوەی هیچ لایەنێک لە سووریا بەدوور بگرین، دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە ڕۆڵی پێشەنگ دەبینین لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراسی کە مافەکانی هەموو گەلی سووریا بەبێ جیاوازی دەستەبەر بکات، داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکانی سووریا دەکەین کە چاوێک لە ڕابردوو بخشێننەوە و وانەی لێوەربگرن، هەروەها کار بۆ دەرهێنانی وڵات لە کێشە و گرفتەکان بکەن.

 

"با پێکەوە خزمەتی هەموو گەلی سووریا بکەین"

ئەڤین سوێد لە کۆتاییدا وتی: با ئەم قۆناغە بکەینە لاپەڕەیەکی نوێ بۆ هاوکاری یەکتر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو گەلی سووریا بکات،داوا لە هەموو لایەک دەکەین لە سیاسەتی دوورخستنەوە و پشتگوێخستن دوور بکەونەوە کە ڕژێمی سووریا لە ڕابردوودا گرتویەتیەبەر، وەک خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەین بۆ گفتوگۆ.